گەریلا لە قەندیل فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانی خستە خوارەوە

گەریلاکانی هەپەگە لە ئاسمانی قەندیل فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانی لە جۆری 'ئاکسونووگوور'ی دەوڵەتی تورکی خستە خوارەوە.

لە ڕاگەیاندراوێکی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا هاتووە: "٢٧ی گوڵان لە کاتژمێر ٠٣:٤٥ خولەکدا لە ئاسمانی قەندیل فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری (سیها)ی لە جۆری ئاکسوونگووری دەوڵەتی تورک لە لایەن هێزەکانمانەوە خراوەتە خوارەوە."