گەریلاکانی یەژا ستار شەهید زیلانیان بە بیرهێنایەوە
گەریلاکانی یەژا ستار لە ساڵیادی چالاکیە فیداییەکەییدا یادی شەهید زیلان (زەینەب کناجی)یان کردەوە و جەختیان لەوەکردەوە بۆ هەمیشە هێڵی شەهید زیلان بەبنەما وەرەگرین.
گەریلاکانی یەژا ستار لە ساڵیادی چالاکیە فیداییەکەییدا یادی شەهید زیلان (زەینەب کناجی)یان کردەوە و جەختیان لەوەکردەوە بۆ هەمیشە هێڵی شەهید زیلان بەبنەما وەرەگرین.
لە ساڵیادی چالاکییە مەزنەکەییدا گەریلاکانی یەژا ستار یادی ٢٩ ساڵەی شەهید بوونی شەهید زیلان (زەینەب کناجی)یان کردەوە و دەستنیشانیان کرد چالاکییەکەی شەهید زیلان بەرهەمی تێگەیشتنی درووستە لە ڕێبەرێتی و جەختییان لەوەکردەوە بۆ هەمیشە هێڵی شەهید زیلان بەبنەما دەگرین.
'چالاکی سەرلەنوێ ژیانەوە بوو'
گەریلای یەژا ستار، ژیندا زەردەشت لە کەسایەتیی زیلاندا هەموو شەهیدانی ئازادی بەبیرهێنایەوە و سەبارەت بە واتای چالاکییەکەی شەهید زیلان وتی، "هەڤاڵ زیلان شەڕڤانێکی یەک ساڵە بوو. لەماوەیەکی کەمدا ڕێبەرێتی ناسی و ڕوویکردە چالاکییەکی مەزن. هەڤاڵ زیلان هەروەک ڕێبەرێتی وتی، زیلان چالاکیی کۆتایهێنان بەخۆی نەکرد، بەڵکو چالاکییەکەی چالاکی سەرلەنوێ بونیاتنانەوەی ژیان بوو. بۆ ژیانێکی ئازاد ئەم چالاکییەی ئەنجامدا."
ژیندا زەردەشت وتی، "ئێمە وەکو گەریلاکانی یەژا ستار هەمیشە هێڵی هەڤاڵ زیلان بە بنەمای خۆمان دەگرین" و ئاماژەی بەوە کرد، ئەم هێڵە هێڵی تێگەیشتنی ڕاست و بەجێهێنانی ڕێبەر ئاپۆیە.
'زیلان سیمبوڵی ڕوحی ئازادە'
هەروەها یەکێکی دیکە لە گەریلاکانی یەژا ستار، ڤیان دڵسۆز شەهید زیلانی بەبیر هێنایەوە و وتی: "چالاکیی هەڤاڵ زیلان داگیرکەری خستە نێو شۆکێکی گەورە. کاتێک بیری لێدەکەیتەوە لە خۆت دەپرسیت، 'هەڤاڵ زیلان چۆن توانیوێتی چالاکییەکی هێندە مەزن بکات و سەیرە بەلاتەوە، بەڵام تێدەگەیت کە لەبەرئەوەیە هەڤاڵ زیلان بەڕاستی لە ڕێبەرێتی تێگەیشتبوو، بۆیە چالاکییەکی هێندە مەزنی ئەنجامدا."
ڤیان دڵسۆز تیشکی خستەسەر کاریگەریی شەهید زیلان لەسەر ژیانی ئەو و وتی، "هەڤاڵ زیلان بۆ ژیانی ئێمە سیمبوڵی ڕوحێکی ئازادە، سیمبوڵی ژیانی ئازادە، سیمبوڵی خۆبوونە. پێویستە هەریەکێکمان خۆی بکاتە زیلان، ئەمەش بە خوێندنەوە و تێگەیشتنی ڕێبەرێتی دەبێت."