هه‌ڵۆكانی گه‌وره‌شاران نارنجۆكی هه‌ڵدایه‌ بنكه‌ی پۆلیسه‌وه‌

یه‌كینه‌كانی تۆلچه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شه‌هید محه‌مه‌د سه‌ڤگات رایگه‌یاند، كه‌ بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی هاكان ئارسه‌لان كه‌ روفاته‌كه‌ی له‌ توره‌كه‌یه‌كدا راده‌ستی باوكی كرایه‌وه‌، به‌ نارنجۆك بنكه‌یه‌كی پۆلیس له‌ ئامه‌دی كرده‌ ئامانج.

یه‌كینه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شه‌هید محه‌مه‌د سه‌ڤگاتی هه‌ڵۆكانی گه‌وره‌شاران (میترۆپۆله‌كان) رایگه‌یاند، كه‌ ٣ی ئه‌یلول كاتژمێر ٢٤:٠٠ له‌ به‌رامبه‌ر دوو پۆلیس كه‌ له‌ به‌رده‌م بنكه‌ی پۆلیسی خه‌لیل ئیبراهیم كارتوغڵو له‌ ئامه‌د به‌ نارنجۆك چالاكییان ئه‌نجامداوه‌. راگه‌یه‌نرا كه‌ له‌ چالاكییه‌كه‌دا ژماره‌ی كوژراوه‌كان ئاشكرا نه‌بووه‌، به‌ڵام ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری ره‌وانه‌ی شوێنی چالاكییه‌كه‌ كراوه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، "ئه‌م چالاكییه‌ بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی شه‌هید هاكان ئارسه‌لان ئه‌نجامدرا، كه‌ ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست بزانێت كه‌ له‌ هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر ته‌رمه‌كانمان به‌ سوێنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌وه‌ ده‌پرسینه‌وه‌ و دوژمنی فاشیستمان له‌ ناو توڕه‌ییماندا ده‌خنكێت".

هـ . ب