هه‌په‌گه: ١١ داگیركه‌ر سزادران
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه رایگه‌یاند، كه هێزه‌كانیان له ٢٢ و ٢٣ ی ئه‌یلولدا له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ٩ چالاكییان كردووه و لانیكه‌م ١١ داگیركه‌رییان سزاداوه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه رایگه‌یاند، كه هێزه‌كانیان له ٢٢ و ٢٣ ی ئه‌یلولدا له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ٩ چالاكییان كردووه و لانیكه‌م ١١ داگیركه‌رییان سزاداوه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا رایگه‌یاند، "سوپای توركی داگیركه‌ر بۆمبی به قه‌ده‌غه‌كراو و چه‌كی كیمیایی هێرش ده‌كاته سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودان و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ. له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌دا گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان به گیانی له‌خۆبوردووانه و فیداییانه‌ی ئاپۆیی و به ئازایه‌تیه‌كی زۆره‌وه له به‌رامبه‌ر سوپای توركی داگیركه‌ر چالاكی ده‌كه‌ن و گورز له سوپای تورك ده‌وه‌شێنن".
له‌باره‌ی شه‌ڕ و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ره‌وه له ماوه دوو رۆژی رابردوو ئه‌م زانیارییه راگه‌یه‌نراوه: "هێزه‌كانمان ٩ چالاكییان ئه‌نجامدا، له‌و چالاكیانه‌دا ١١ داگیركه‌ر سزادران، داگیركه‌رێكیش برینداربوو. له هه‌مان كاتدا ٢ سه‌نگه‌ر رووخێنران، درۆنێكی و خێمه‌یه‌كی سه‌ربازیش له‌ناوبران. سوپای تركی داگیرمهر گۆڕه‌پانه‌كانی شه‌ڕی ١٤ جار به بۆمبی قه‌ده‌غه و چه‌كی كیمیایی، ٤ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و به‌ده‌یان جاریش به كاتیوشا و چه‌كی قورس بۆردومان كرد.
چالاكییه‌كانی گه‌ریلا و هێرشه‌كانی داگیركه‌ران به‌م جۆره‌یه:
١.له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی زاپ:
له ٢٢ی ئه‌یلولدا كاتژمێر ٠٨:٠٠ به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید ئاگر له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا درا. له‌و چالاكیهدا ٢ داگیركه‌ر سزادران و داگیركه‌رێكیش برینداربوو.
له ٢٢ی ئه‌یلول كاتژمێر ١١:٠٠ به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید فهداكاری سه‌ر به چه‌مچۆ درا.
له ٢٢ی ئه‌یلول كاتژمێر ١٢:٣٠ داگیركه‌ران كاتێك ویستیان بچنه ناو سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید ئاگر له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا، به چه‌كی سوك لهواندرا. دوای لێدانی هێزه‌كانمان، داگیركه‌ران ناچاربوون تا ئاستێك بكشێنه‌وه.
له ٢٢ی ئه‌یلول كاتژمێر ١٥:٠٠ كاتێك كه داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ كه‌وتنه جوڵه‌وه تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به تاكتیكی نیشانشكێن له داگیركهرانیاندان له‌وێ داگیركه‌رێك سزادرا.
له ٢٢ی ئه‌یلول كاتژمێر ١٦:٣٠ تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان دوو جار له داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید ئاگر له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدایاندا. له‌وێ دوو داگیركه‌ر سزادران.
٢.له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی خواكورك:
له ٢٢ی ئه‌یلول كاتژمێر ١٣:٠٠ له داگیركه‌ران له هه‌رێمی شه‌هید ده‌روێشی خواكورك درا دوای ئه‌وه‌ی كه‌وتنه ژێر چاودێری هێزه‌كانمانه‌وه، تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی یهژهئاستارمان به چالاكی هه‌ماهه‌نگی گه‌ریلایی، له داگیركه‌رانیاندا و ٤داگیركهر كه به چه‌كی قورس گورزیان لێوه‌شێنرا سزادران و ٢ سه‌نگه‌ر روخێنران. دوای چالاكییه‌كه هێزه‌كانمان درۆنی سیخوڕی كه به‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌دا ده‌سوڕانه‌وه، كردیاننه ئامانج و درۆنێك خرایه‌خواره‌وه.
٣.له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شی جه‌نگی خابور:
له‌٢٢ی ئه‌یلول كاتژمێر ٠٥:٥٠ داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی له‌لایه‌ن تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمانه‌وه به چه‌كی ئۆتۆماتیك گولـله‌باران كران، داگیركه‌رێك سزادرا و خێمه‌یه‌كی سه‌ربازی روخێنرا. ئه‌و داگیركه‌رانیان دوای چالاكیه‌كه ویستیان ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن، به چه‌كی قورس لێیاندرا.
له‌٢٣ی ئه‌یلول كاتژمێر ٠٠:٤٠ داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی داگیركه‌ران له‌لایه‌ن تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمانه‌وه به تاكتیكی نیشانشكێن گولـله‌باران كرا و داگیركه‌رێك سزادرا.
٤.هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو و چه‌كی كیمیایی:
له ٢٢ی ئه‌یلول سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی جودی و شاخی ئێف ئێم ٥ جار به بۆمبی قه‌ده‌غه و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.
له ٢٢ی ئه‌یلول سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید فه‌لات و شه‌هید ئاگر له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید باهۆز له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ ٩ جار به بۆمبی قه‌ده‌غه و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.
٥. هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر:
له ٢٢ی ئه‌یلول گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ساجا ٤ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كرا.
له ٢٢ی ئه‌یلول گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی چه‌مچۆ، شاخی هه‌كاری، شاخی جودی و شاخی ئێف ئێم به ده‌یان جار به كاتیوشا و چه‌كی قورس بۆردومان كران.
له ٢٢ی ئه‌یلول به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودییه‌وه درۆن سوڕانه‌وه".
هـ . ب