ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی هه‌په‌گه رایگه‌یاند، "ئێمه گه‌ڕۆكه‌كانمان و هاوڕێیانمان له تونێله‌كانی شه‌ڕ خۆڕاگری ده‌كه‌ن و به گیانی فیدایی ئاپۆیی درێژه به به‌رخودان ده‌ده‌ن. هاوڕێیانمان به ئیراده‌یه‌كی گه‌وره‌وه، نمونه‌یه‌كی بێ هاوتای به‌رخودان نیشان ده‌ده‌ن و له هه‌مان كاتدا گورزی قورس له دوژمن ده‌وه‌شێنن.
له ٧ چالاكی هێزه‌كانماندا ١٢ داگیركه‌ر سزادراون. له هه‌مان كاتدا سێ سه‌نگه‌ر و چه‌كێكی ئه‌ی – فۆر تێكشكێنراون. سوپای توركی داگیركه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی شه‌ڕی ١٤ جار به بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو و چه‌كی كیمیایی، ١١ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ٤٤ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و به ده‌یان جاریش به كاتیوشا و هاوه‌ن بۆردومان كردووه.
چالاكی و هێرشه‌كان به‌م جۆره‌ن:
له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی زاپ:
له ٢٨ی ئه‌یلول كاتژمێر ١٧:٤٠ به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید ئاگر له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا وه‌شێنرا. له‌و چالاكیهدا ٢ سه‌نگه‌ر و چه‌كێكی ئه‌ی- فۆڕ تێك‌شكێنران، ٢ داگیركه‌ریش سزادران.
له ٢٨ی ئه‌یلول كاتژمێر ١٩:٤٠ تیمه گهڕۆكانی یهژهئاستارمان به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ساجایاندا.
له ٢٨ی ئه‌یلول كاتژمێر ٢٢:٠٠ و ٠٠:٠٠ داگیركه‌ران كاتێك ویستیان له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید فه‌لاتی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا سیستمی كامێرای حه‌راری دابنێن، به چه‌كی سوك كرانه ئامانج.
له ٢٩ی ئه‌یلول كاتژمێر ٠٦:٢٠ تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی یهژهئاستارمان داگیركه‌رانیان له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ خسته ژێر چاودێرییه‌وه و به نیشانشكێن له داگیركه‌رانیاندا و له‌وێ داگیركه‌رێك سزادرا.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی خواكورك:
له ٢٨ی ئه‌یلول تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی شه‌هید ئاخین له خواكوركیاندا. له‌و چالاكیهدا سه‌نگه‌رێك له‌ناوبرا، ٢ داگیركه‌ر سزادران. داگیركه‌ران هه‌وڵیاندا كاتژمێر ١٠:٣٠ ده‌ستوه‌ردان له گۆڕه‌پانی چالاكییه‌كه‌دا بكه‌ن، به‌ڵام به چه‌كی قورس له‌وان درا. له‌و چالاكیهشدا ٤ داگیركه‌ر سزاران.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی جه‌نگی خابوری شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شدا:
له ٢٧ی ئه‌یلول هێزه‌كانمان یه‌كینه‌یه‌كی شاراوه‌ی داگیركه‌ران له شاخی شه‌هید پڵنگیان له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری خسته ژێر چاودێرییه‌وه. هێزه‌كانمان دوای ئه‌وه‌ی داگیركه‌رانیان خسته ژێر چاودێرییه‌وه كاتژمێر ٠٩:٠٠ به نارنجۆك و چه‌كی سوك له داگیركه‌رانیاندا. له‌و چالاكیهدا ٣ داگیركه‌ر كه یه‌كیان پلهداربوو سزادران.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به بۆمبی قه‌ده‌غه و چه‌كی كیمیایی:
له ٢٨ی ئه‌یلول سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی، سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید باهۆز له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید فه‌لات له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا به بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو و چه‌كی كیمیایی ١٣ جار بۆردومان كران.
له ٢٨ی ئه‌یلول سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران به بۆمبی قه‌ده‌غه‌ی به‌هێز بۆردومان كران.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر:
له ٢٨ی ئه‌یلول گۆڕه‌پانی گوندی شی له گاره، گۆڕه‌پانه‌كانی گۆلكا، شاخی چارچه‌ل و گوندی شێلازێی مه‌تینا و گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ ١١ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
له ٢٩ی ئه‌یلول گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ، كوڕه‌ژارۆ، ئه‌شكه‌وتی برینداران، ساجا، كاركه‌ر، شاخی هه‌كاری، شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی و شاخی ئامێدی به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر ٤٤ جار بۆردومان كران.
له ٢٧ و ٢٨ی ئه‌یلول گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی چه‌مچۆ، شاخی هه‌كاری و شاخی ئێف ئێم به كاتیوشا و هاوه‌ن به ده‌یان جار بۆردومان كران.
له ٢٨ی ئه‌یلول درۆن به‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی چه‌مچۆ، ساجا و شاخی جودیدا سوڕایه‌وه".
هـ . ب