هه‌په‌گه‌: چالاكی فیدایی له‌مێرسین وه‌ڵامی كۆمه‌ڵكوژییه‌كان به‌ چه‌كی كیمیایی و له‌ ناو زیندانه‌كانه

هه‌په‌گه‌ رایگه‌یاند، كه‌ چالاكی گیانبازی له‌ مێرسین له‌لایه‌ن گه‌ریلا سارا و روكه‌ن ئه‌نجامدراوه‌ و باسی له‌وه‌كرد، "ئه‌م چالاكیه‌ وه‌ڵامی گوشاره‌كان له‌ زیندانه‌كان، كۆمه‌ڵكوژی و هێرشه‌ كیمیاییه‌كانه‌، كه‌ له‌ دژی گه‌ریلا ئه‌نجام ده‌درێن".

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ له‌باره‌ی چالاكی گیانبازی له‌ مه‌زیتلی مێرسین راگه‌یانراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، "شه‌وی ٢٦ی ئه‌یلول دوو هاوڕێی له‌خۆبوردوومان له‌ ناوچه‌ی مه‌زیتلی له‌ مێرسین له‌ دژی هێزه‌كانی دوژمن چالاكی گیانبازییان ئه‌نجامدا. ئه‌م چالاكییه‌ وه‌ڵامێكه‌ له‌ دژی گوشاره‌كان له‌ زیندانه‌كان، كۆمه‌ڵكوژییه‌كان و هێرشه‌كان به‌ چه‌كی كیمیایی بۆ سه‌ر گه‌ریلا.

هاوڕێیانمان سارا و روكه‌ن رێنوێنییه‌كانی تیمی گه‌ریلای گیانبازیی پڕۆفیشناڵیان به‌ بنه‌ما گرت، له‌ چیا دابه‌زینه‌ خواره‌وه‌، تۆڕی هه‌واڵگری دوژمنیان تێپه‌ڕاند و به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه‌ خۆیان گه‌یانده‌ ئامانجه‌كه‌یان. رژێمی ئاكه‌په‌- مه‌هه‌په‌ ده‌یه‌وێت كه‌شێكی به‌و جۆره‌ بخوڵقێنێت كه‌ گوایه‌ 'له‌ توركیادا به‌سه‌ر هه‌مووشتێكدا زاڵ و باڵاده‌سته‌، له‌باره‌ی كۆمه‌ڵگاوه‌ هه‌موو شتێك ده‌زانێت، له‌ هه‌موو شوێنێك سیخوڕی هه‌یه‌' و به‌و تێگه‌یشتنه‌وه‌ هه‌وڵ ده‌دات كۆمه‌ڵگا سه‌ركوت بكات. به‌ڵام تائێمه‌ راگه‌یه‌نراومان نه‌دا، دوژمن نه‌ له‌سه‌ر ناسنامه‌ی هاوڕێیانمان و نه‌ له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی چالاكیه‌كه‌ زانیاری نه‌بوو. حكومه‌تی فاشیستی ئاكه‌په‌-مه‌هه‌په‌ بۆ ئه‌وه‌ی لاوازی خۆی بشارێته‌وه‌ سیناریۆیه‌كی ساخته‌ی پێشكه‌ش به‌ كۆمه‌ڵگا كرد.

ئه‌م چالاكییه‌ ده‌ریخست كه‌ جه‌نگاوه‌رانی گیانبازیی ئاپۆیی چییان له‌ده‌ست دێت

تیمی گه‌ریلای فیداییمان به‌ فه‌رمانده‌یی هاوڕێ سارا، به‌ شێوه‌یه‌كی پڕۆفیشناڵ خۆی گه‌یانده‌ ئامانجه‌كه‌ی. هاوڕییانمان سارا و روكه‌ن به‌ به‌ر چاوه‌وه‌ به‌ بوێری زۆر، به‌ بڕوابه‌خۆبوون، به‌ له‌سه‌رخۆیی و به‌ پێداگری زۆره‌وه‌ چوونه‌ سه‌ر دوژمن و گیانی فیداییان نیشاندا. به‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌وه‌ سه‌ره‌تا به‌ ده‌مانچه‌ و دواتریش به‌ چه‌كی ئۆتۆماتیك له‌ دوژمنیاندا. تیمه‌ گیانبازییه‌كه‌مان ئه‌م چالاكییه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ رێكخست، كه‌ به‌ بێ دوودڵی بچنه‌ سه‌ر دوژمن، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌نجام به‌ده‌ستده‌هێنێت و چالاكی گیانبازی پێكده‌هێنن. هه‌روه‌ها ئه‌و چالاكیه‌ له‌ به‌رزترین ئاستی پڕۆفیشناڵی و لێهاتووانه‌ پلانی بۆ دانرابوو و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش زیان به‌ر مه‌ده‌نیه‌كان نه‌كه‌وت. ئه‌وان پلانی خۆیان به‌ شێوه‌ی سه‌ركه‌وتووانه‌ جێبه‌جێ كرد، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دوژمندا شه‌ڕیان كرد، دوژمنیان بۆلای خۆیان راپێچكرد و ئه‌و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی ئاماده‌یان كردبوون ته‌قانده‌وه‌. به‌م جۆره‌ چالاكیه‌كه‌یان گه‌یانده‌ ئه‌نجام و شه‌هید بوون. ئه‌م چالاكیه‌ی هاوڕێیانمان سارا و روكه‌ن ده‌ریخست كه‌ تیمه‌ گیانباز و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ركانی گه‌ریلای پڕۆفیشناڵ و جه‌نگاوه‌ری فیدایی ئاپۆیی ده‌توانن له‌ هه‌ر شوێنێك كه‌ بیانه‌وێت له‌ هه‌ر ئاستێكدا چالاكی بكه‌ن.

ده‌وڵه‌تی تورك ساڵی ٢٠٢١ له‌ سیانێی سه‌ر به‌ گاره‌ ده‌ستیپێكرد و تا زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینا له‌ دژی هێزه‌كانی گه‌ریلاكامان له‌ ساڵانی ٢٠٢١ و ٢٠٢١ دا ٢٥٦٨ جار چه‌كی كیمیایی و ئه‌و بۆمبانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی قه‌ده‌غه‌كراون، به‌كارهێنا. له‌و هێرشانه‌دا كه‌ به‌ چه‌كی كیمیایی و بۆمبی قه‌ده‌غه‌ ئه‌نجامدراون ٦٦ هاوڕێمان شه‌هیدبوون. به‌ڵام هه‌موو كه‌س چاویان به‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌ له‌ دژی مرۆڤایه‌تیه‌دا نوقاند كه‌ ده‌وڵه‌تی تورك هه‌زاران جاریش ئه‌نجامی داوه‌ و كه‌س ناڕه‌زایه‌تی نیشان نه‌دا. هاوڕیمان سارا ساڵی ٢٠٢١ له‌ مانگی شوباتدا له‌ به‌رامبه‌ر هێرشی داگیركه‌ری دوژمن له‌ گاره‌ له‌ ئاستی فه‌رمانده‌ییدا به‌شداری ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی بوو. یه‌كه‌م هه‌ڤاڵمانه‌ كه‌ بۆ ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی بۆ ده‌ستوه‌ردانی راسته‌وخۆ كه‌وته‌ جموجۆڵه‌وه‌، به‌ بێ دوودڵی چووه‌ سه‌ر دوژمن و خۆی گه‌یانده‌ كه‌مپی سیانێ كه‌ له‌وێدا به‌ چه‌كی كیمیایی سوپای تورك هاوڕێیانمان شه‌هید ببوون. هاوڕێمان سارا له‌وێ بووه‌ به‌ركه‌وته‌ی ئه‌و گازه‌ كیمیاییانه‌ی به‌كراهێنرابوون. شه‌هیدبوونی شۆڕش به‌یتوشه‌باب و ئه‌و هاوڕێیانه‌ی له‌گه‌ڵیدابوون، كاریگه‌ری له‌سه‌ر دانا و به‌ڵێنیدا كه‌ تۆڵه‌ی ئه‌وان بكاته‌وه‌ و چالاكی گیانبازیش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ ئه‌نجامدرا.

ئه‌و هاوڕێیانه‌ی خۆیان فیدا كردووه‌، پیرۆزترین نرخه‌كانمانن

حكومه‌تی ئاكه‌په‌- مه‌هه‌په‌ نه‌یتوانی ناسنامه‌ی ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌مان ده‌ستیشان بكات كه‌ چالاكییه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌ و ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه‌ له‌ هه‌واڵگریدا چه‌نده‌ لاوازه‌. حكومه‌تی ئاكه‌په‌- مه‌هه‌په‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی ده‌زانێت كه‌ هه‌ڤاڵانمان زۆزان تۆلان به‌شداری له‌و چالاكیه‌دا نه‌كردووه‌، به‌ مه‌به‌ست ناوی هه‌ڤاڵمان زۆزانی راگه‌یاند و ویستی كه‌ ئه‌مه‌ به‌مه‌به‌ستی گوشار بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ و ده‌وروبه‌رییه‌كه‌یان، وه‌ك كارتێكی فشار بكاربهێنێت. هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی هه‌ڤاڵامان زۆزان به‌و رووداوه‌وه‌ نییه‌، ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیه‌تی. حكومه‌تی ئاكه‌په‌-مه‌هه‌په‌ به‌ هۆی ئه‌و چالاكیه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری ده‌ستگیركردووه‌، گوشار و ئه‌شكه‌نجه‌ی خستووه‌ته‌ سه‌ر گه‌ل و هه‌وڵ ده‌دات تۆڵه‌ له‌ گه‌ل بكاته‌وه‌. ئه‌مانه‌ش هه‌ر هه‌مووی هه‌وڵی په‌رده‌پۆشكردنی شكسته‌كانیه‌تی به‌رامبه‌ر به‌ چالاكی گه‌ریلا گیانبازه‌كانمان.

حكومه‌تی ئاكه‌په‌ مه‌هه‌په‌ نه‌یتوانی ده‌ستنیشانی بكات كه‌ هاوڕێ گیانبازه‌كانمان له‌ كوێوه‌ هاتوون و چالاكییه‌كه‌یان كردوه‌. به‌ مه‌به‌ست هه‌وڵیدا واینیشان بدات كه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی 'له‌ رۆژئاواوه‌ هاتوون و چالاكییان كردووه‌'. هه‌ڤاڵمان روكه‌ن ماوه‌یه‌كی زۆره‌ له‌ چیا وه‌ك جه‌نگاوه‌رێكی په‌كه‌كه‌ و ئه‌ندامێكی هێزی تایبه‌ت له‌ ناو ریزه‌كانی ئێمه‌دابوو. هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ رێكخستنه‌كان له‌ رۆژئاوا نییه‌. هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و بانگه‌شانه‌ی كه‌ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن چالاكیه‌كه‌ له‌ سوریاوه‌ رێكخراوه‌ چه‌واشه‌كارانه‌ و بێ بنه‌مان، درۆیه‌كه‌ كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئاكه‌په‌- مه‌هه‌په‌وه‌ هه‌ڵبه‌ستراون، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دژی نه‌یاره‌كانی به‌كاریان بهێنێت.

له‌وه‌ها دۆخێكدا كه‌ چه‌قۆی پاكتاویان خستووه‌ته‌سه‌ر ملی گه‌له‌كه‌مان، كرده‌وه‌ی نامرۆڤانه‌ به‌رامبه‌ر به‌رخۆدێران و خۆرشاگرانی زیندانه‌كاندا ده‌كرێن، گه‌لی بێتاوانی كورد هه‌موو رۆژێك به‌ رێگه‌ و شێوازی جیا ده‌كوژرێن و هاوڕێیانمان به‌ چه‌كی كیمیایی شه‌هید ده‌كرێت با كه‌س چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ نه‌كات كه‌ جه‌نگاوه‌رانی فیدایی ئاپۆیی به‌ شێوه‌یه‌كی جیاواز مامه‌ڵه‌ بكه‌ن. ئه‌وان به‌رامبه‌ر ئه‌م چالاكییه‌ شكۆمه‌ندانه‌یه‌ زماندرێژی ده‌كه‌ن، به‌ر له‌ هه‌موو شتێك با سه‌رنجیان له‌سه‌ر هێرشه‌كانی رژێمی پاكتاوكه‌ری فاشیستی ئاكه‌په‌- مه‌هه‌په‌ بێت كه‌ به‌ چه‌كی كیمیایی هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر هێزه‌كانی گه‌ریلامان. ئه‌وانه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن رژێمی فاشیسته‌وه‌ شه‌رمه‌زار ناكه‌ن، ئه‌و گیانبازانه‌ی كه‌ له‌ پێناو پاراستنی نرخ و گه‌لی كورد خۆیان به‌خت ده‌كه‌ن به‌ هه‌مان زمانی دوژمن شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن. ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ ته‌نیا له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ركوت شیكردنه‌وه‌ هه‌ڵده‌گرێت. ئه‌و هاوڕێیانه‌مان كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له‌ پاكتاوی گه‌لی كورد بگرن خۆیان فیدا كرد، پیرۆزترین به‌های ئێمه‌ن. ئه‌وانه‌ی زماندرێژی به‌رامبه‌ر به‌وان ده‌كه‌ن، ده‌بێت بزانن كه‌ نه‌ نوێنه‌رایه‌تی گه‌له‌ وڵاتپارێزه‌كه‌مان و نه‌ نه‌وێنه‌رایه‌تی راستی فیدایی ئێمه‌ ناكه‌ن.

تا ئه‌شكه‌نجه‌ی نامرۆڤانه‌ی رژێمی فاشیستی ئاكه‌په‌- مه‌هه‌په‌ له‌سه‌ر زیندانه‌كان به‌رده‌وام بێت، تا قڕكردن له‌سه‌ر گه‌له‌كه‌مان و به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌ دژی گه‌ریلا رانه‌گیرێت، چالاكی له‌م چه‌شنه‌ی ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بن.

زانیاری له‌باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و هاوڕێیانه‌مان كه‌ ئه‌و چالاكیه‌ فیداییه‌یان كردووه‌:

ناسناو: سارا تۆڵهه‌ڵدان

ناو و پاشناو: دلارا ئورپه‌ر

شوێنی له‌دایكوون: شڕنه‌خ

دایك- باوك: پیرۆز- حه‌مدی

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٦ی ئه‌یلولی ٢٠٢٢/ مێرسین

ناسناو: روكه‌ن زه‌لال

ناو و پاشناو: ئه‌مه‌ل فه‌ره‌مه‌ز حسێن

شوێنی له‌دایكوون: قامیشلۆ

دایك- باوك: فایزه‌- فه‌ره‌مه‌ز

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٦ی ئه‌یلولی ٢٠٢٢/ مێرسین

هـ . ب