هەپەگە: ٣ داگیرکەر سزادران

سوپای داگیرکەری تورک ١١ جار بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمیایی بۆردومانی ناوچەکانی خۆڕاگری کردووە، ١٠ جار بە فڕۆکەی جەنگی و دەیان جار بە هاوەن و چەکی قورس ناوچەکەی تۆپباران و بۆردومان کردووە.

هەپەگە لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

 "لە چالاكیەكانی هێزەكانماندا ٣ داگیركەر سزادران و ٢ داگیركەر بریندار بوون. سوپای داگیركەری تورك ١١ جار بە بۆمبی ئەتۆمی تاكتیكی و چەكی كیمیایی ١٠ جار بە فڕۆكەی جەنگی و دەیان جار بە هاوەن و چەكی قورس ناوچەكانی بەرخۆدانی بۆردومان كرد".

زانیاری ورد لەسەر چالاکییەکان و هێرشەکان بەم شێوەیەن:

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە ناوچەی زاپ؛

رۆژی ١١ی ئەیلول، کاتژمێر ٠٦:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید عادل لە چەمچۆ، تیمە گەڕۆکەکانمان لە دژی داگیرکەران چالاکیەکی هەماهەنگیان ئەنجامدا. باڵی یەکەمی چالاکییەکە داگیرکەرێکی سزا دا. هەروەها باڵی دووەمی چالاکییەکە بە چەکی قورس هەڵیکوتایە سەر داگیرکەران. داگیرکەرێک سزا درا، و ٢ داگیرکەر بریندار بوون.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی شەهید ساواش مەراش لە خابور؛

لە ١٠ی ئەیلولدا، کاتژمێر ١٣:٣٠ لە ناوچەی بەرخۆدانی گردی جودی، ئەو داگیرکەرانەی کە پێشتر ڕوویان لە سەنگەرەکانی شەڕ کردبوو، کرانە ئامانج. داگیرکەرێک سزا درا.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمیایی؛

لە ١٠ی ئەیلولدا سەنگەرەکانی شەڕ دوو جار بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمیایی لە ناوچەی بەرخۆدانی گردی ئامێدی بۆردومان کران. دەرکەوتووە ئەو گازە کیمیاییانەی کە بەکارهێنراون کاتێک بەر زەوی دەکەوێت پەڵەی سوور لەسەر زەوی دروستکردووە و بۆنی گوڵی لێدێت.

لە ١٠ی ئەیلولدا سەنگەرەکانی شەڕ لە گردی شەهید ئارین و پێگەکانی شەڕ لە ناوچەی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم ٩ جار بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمیایی بۆردومان کران.

لە ١٠ی ئەیلولدا، کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ، داگیرکەران کەرەستەی سووتێنەریان فڕێدایە ناو تونێلەکانی جەنگ و ئاگریان لە تونێلەکان بەردا.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک؛

لە ١٠ی ئەیلولدا، ناوچەی گیرێ زەنگلێ لە گارێ و کێڵگەکانی گوندی بوکریسکانی قەندیل ٣ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومان کران. بەهۆی بۆردومانەکە لە ناوچەکە ئاگر کەوتووەتەوە و تا ئێستاش ئاگرەکە بەردەوامە.

لە ١٠ی ئەیلولدا ناوچەی بەرخۆدانی سیدا ٧ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومان کرا.

لە ١٠ی ئەیلولدا ناوچەکانی خۆڕاگری گردی ئێف ئێم، گردی جودی و سیدا دەیان جار بە هاوەن و چەکی قورس بۆردومان کران.

لە ١٠ی ئەیلولدا سوپای داگیرکەری تورک بە شۆفڵ لە ناوچەی بەرخۆدانی کەرکەر هەوڵی وێرانکردنی سەنگەر و تونێلەکانی سەربازیدا.

لە ١٠ی ئەیلولدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناوچەی بەرخۆدانی گردی شەهید عادل بینران”.

ف.ق