هەپەگە: ٥ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، گورز لە هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی وەشێنرا

لە چالاکی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا ٥ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، یەکێکیش برینداربوو. گورز لە هەلیکۆپتەرێکی جۆری سکۆرسکی وەشێنرا.

لە راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا هاتووە، "لەبەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی تاوانباری شەڕ، کە دەیەوێت پلانەکانی داگیرکاری و قڕکاری خۆی لەسەر کوردستان بباتە سەر، گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە دژوارترین هەلومەرجدا بەرامبەر دەوەستنەوە، قوربانی گەورە دەبەخشن و دەیسەلمێنن کە تاکە پارێزەری دەستکەوتەکانی گەلی کوردن. ئەو قوربانیانەی دەدرێن چەندەش قورس بن رۆڵە قارەمانەکانی گەلانی بندەست بە پێشەنگایەتی گەنجانی کورد هەنگاوێک لە تێکۆشان پاشەکشێ ناکەن. سەرباری هێرشی قورسی دوژمن، ئەو بەرخودانە شکۆدارە کە بە پێداگریم بوێری و گیانی فیدایی ئاپۆیی بەڕێوەدەچێت، بە چالاکی هێزەکانمان بەردەوامە.

لەئەنجامی چالاکی هێزەکانماندا ٥ داگیرکەر سزادران، داگیرکەرێک بە سەختی برینداربوو و ١٢٠ کیلۆگرام تەقەمەنی کە داگیرکەران بۆ بۆمبرێژکردنی سەنگەرەکانی شەڕ ئامادەیان کردبوو، لەناوبرا. گورز لە هەلیکۆپتەرێکی جۆری سکۆرسکی وەشێنرا. سوپای تورکی داگیرکەر گۆڕەپانەکانی بەرخودانی ٦ جار بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی، ١٥ جار بە فڕۆکەی شەڕ، ٥٨ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر و بەدەیان جاریش بە کاتیوشا بۆردومان کرد".

هەپەگە لەبارەی چالاکی و هێرشەکانەوە ئەم زانیارییەی بڵاوکردەوە:

"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆس لەسەر هەرێمی زاپ:

'١٧ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٣:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ داگیرکەران لەبەردەم سەنگەرەکانی شەهید بۆتان ویستیان پلاستیک و لاستیکی ئۆتۆمبێل بسوتێنن و دوکەڵە ژەهراوییەکەی بەردەنە ناو سەنگەرەکانەوە. لەبەرامبەر ئەو داگیرکەرانە چالاکی سابوتاژ کرا. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا داگیرکەرێک سزادرا.

'١٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٦:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی ساجا تیمە گەڕۆکەکانی یەژەئاستارمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.

'١٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٤:٢٠ تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆیان دا. لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادران.

'١٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٢٠:١٥ هەلیکۆپتەر بەسەر گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید دەسوڕانەوە. تیمە گەڕۆکەکانمان لە گورزیان لە هەلیکۆپتەرێکی جۆری سکۆرسکیاندا کە هەوڵی دەدا هێزەکانی لە گۆڕەپانەکە دابەزێنێت. هەلیکۆپتەری سکۆرسکی بەر لەوەی بتوانێت کە هێزەکانی خۆی دابەزێنێت ناچاربوو گۆڕەپانەکە جێبهێڵێت.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی خواکورک:

'١٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٢٠:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی شەهید دەروێش لە خواکورک، تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید ساڤاش مەرعەشی جەنگی خابور:

'١٦ی تشرینی یەکەم لە گۆڕەپانی بەرخودانی بەکتۆریای هەفتانین، تیمە گەڕۆکەکانمان گروپێک لە داگیرکەرانیان خستە ژێر چاودێرییەوە. دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک چاودێرییان کردن کاتژمێر ٢٠:٤٥ بە چەکی سوک لێیان دان. داگیرکەران کە گورزیان بەرکەوت بە گۆڕەپانەکەدا پرشو  و بڵاوبوونەوە، هێزەکانمان کە تاڕادەیەک کشانەوە، دواتر کەوتنە شوێن داگیرکەران. ١٧ی تشرینی یەکەم کاتژمێر لە نێوان ٠٨:٠٠ و ٠٩:٠٠ هێزەکانمان بە چەکی سوک جارێکی تر لە گروپەکەی داگیرکەرانیاندا. لەو چالاکیەدا ٢ داگیرکەر سزادران، داگیرکەرێکیش برینداربوو.

'١٨ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ٠٨:٣٠ دا ١٢٠ کیلۆگرام تەقەمەنی کە داگیرکەران بەمەبەستی بۆمبڕێژکردنی سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی ئامادەیان کردبوو، لەلایەن تیمە گەڕۆکەکانمانەوە لەناوبرا.

'١٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١١:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی:

'١٨ی تشرینی یەکەم ٢٢:١٥ سەنگەرەکانی شەڕی شەهید سیپان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی جارێک بە چەکی کیمیایی بۆردومان کرا. ئەوە دەستنیشانکرا کە ئەو گازە ژەهراوییە بە هۆی بۆردومانەکەوە بە گۆڕەپانەکەدا بڵاوبووەتەوە، قوڕگ و سنگی مرۆڤەکان دەسوتێنێت.

'١٨ی تشرینی یەکەم گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ سەنگەرەکانی شەڕ لە شەهید بۆتان و شەهید سەرخۆبون ٥ جار بە بۆمبی قەدەغە وچەکی کیمیایی بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر

'١٨ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی گارە دەشتاییەکانی گوندی سێدار، گوندی کانیسارک و گوندی چەم رۆبۆتکی ١٥ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

'١٨ی تشرینی یەکەم گۆڕەپانەکانی بەرخودانی کارکەر، ساجا، کوڕەژارۆ، شەهید فەداکار، شاخی جودی و شاخی ئامێدی ٥٨ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.

'١٨ی تشرینی یەکەم درۆن بەسەر گۆڕەپانەکانی بەرخودانی ساجا، شاخی جودی و شاخی ئامێدی سوڕانەوە.

'١٨ی تشرینی یەکەم گۆڕەپانەکانی بەرخودانی چەمچۆ، شاخی جودی و چاخی ئامێدی بە دەیان جار بە کاتیوشا بۆردومان کران.

'١٨ی تشرینی یەکەم لە گۆڕەپانی بەرخودانی کارکەر، سوپای تورک هەوڵیدا بە حەفارە سەنگەرەکانی شەڕ بڕوخێنێت.

سوپای تورکی داگیرکەر لە گۆڕەپانەکانی شەهید فەداکار و شاخی ئێف ئێم بە مەبەستی داگیرکەری رێگا دروست دەکات".

هـ . ب