ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەهیدبوونی ٤ گەریلا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
بەشێک لە راگەیەنراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
"گۆڕەپانی زاپ کە بەرخۆدانێکی داستانی تێیدا ئەنجام دەدرێت و بە دەیان چیرۆکی قاڕەمانێتی تێیدا روودەدەن، ئەمڕۆ بە ئەرکی مێژوویی خۆی هەڵدەستێت و شایەدی بۆ بەرخۆدانی بێوێنە لەدژی داگیرکەری دەدات. گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە فەلسەفەی رێبەر ئاپۆیان خەمڵاندووە، بە ئیرادە و بەرخۆدانیەکی بەهێز لە دڵەوە لەدژی سوپای داگیرکەری تورک کە بە هەموو شێوەیەکی خراپ شەڕێکی قێزەون بەڕێوە دەبات، هەموو رۆژێک زیاتر گورز لۆە داگیرکەران دەوەشێنێت. گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە گۆڕەپانی زاپیان بۆ گۆڕەپانی بەرخۆدان گۆڕیوەم بە بڕیار و بەبێ دوودڵی بەرخۆدانیان سەردەخەن. هاوڕێکانمان میرخان، فوئاد، شیار و سەرحەد بە فیدایەتی بەشداری بەرخۆدانی مێژوویی بوون، پێشەنگایەتیان کرد و گورزی گەورەیان لە دوژمن وەشاند.
ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیە:
ناسناو: میرخان راپەرین ئامەد
ناو و پاشناو: رەمەزان باشخان
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و باوک: بەدریە و شەمسەدین
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١١ی ئابی ٢٠٢٢\ زاپ
*
ناسناو: فوئاد ئاپۆجی
ناو و پاشناو: موختار کۆنەپۆشی
شوێنی لەدایکبوون: مەریوان
ناوی دایک و باوک: قومری و عەلی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢\ زاپ
*
ناسناو: شیار بۆتان
ناو و پاشناو: ئەمڕوللا فورات
شوێنی لەدایکبوون: مێرسین
ناوی دایک و باوک: شوکران و ئیکرام
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٥ی ئابی ٢٠٢٢\ زاپ
*
ناسناو: سەرحەد ئامەد
ناو و پاشناو: دەلیل زەنگین
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و باوک: رەحیمە و محەمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١ی ئابی ٢٠٢٢\ زاپ
*****
میرخان راپەرین ئامەد
*
فوئاد ئاپۆجی
*
شیار بۆتان
هەپەگە وێڕای ئەوەی باسی لە تێکۆشانی ٤ شەهیدەکەی بۆ ئازادی کورد و کوردستان و لەنیو ریزەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا کردووە، هەروەها سەرەخۆشی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان کرد و گوتی، " جارێکی دیکە بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە کە تێکۆشانی هەڤاڵانمان بە سەرکەوتوویی بگەینینە ئامانج."
ف.ق