هەپەگە: خەونی شەهیدەکەمان بەدی دەهێنین
هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای شەهیدی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "بە دڵنیاییەوە ئێمە خەونی ئازادیی شەهیدەکانمان بەدی دەهێنین".
هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای شەهیدی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "بە دڵنیاییەوە ئێمە خەونی ئازادیی شەهیدەکانمان بەدی دەهێنین".
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) دەربارەی گەریلاکانی شەهید ئەم لێدوانەی دا:
"لە باکوری کوردستان بەرخۆدانی ئەفسانەیی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە دژی سیاسەتی داگیرکەری و کۆمەڵکوژی بەبێ پسانەوە بەردەوامە. سەرەڕای هەموو جۆرە هێرش و پەلامارێکی دوژمنانە، هاوڕێیانمان دەستبەرداری کلتوری بەرخۆدانی ئاپۆیی نەبوون و بۆ دواڕۆژی ئازادی گەلەکەمان قوربانیی گەورە دەدەن. ئەوان بە تامەزرۆیی و خەونی گەورەوە دەستیان بە تێکۆشان کردووە و هەموو ساتێکی تێکۆشانیان لە بەرخۆدانی ماناداردا بەسەردەبەن، کاتێک پێویستیش بێت ئەو ژیانەی، کە بۆی دەجەنگن فیدای دەکەن و لە پێناویدا شەهید دەبن. هەڤاڵانمان بەرچەم، ژیندا، سەنان و تۆڵهەڵدان بەو باوەڕەوە، کە هەڤاڵەکانیان تۆڵەیان دەکەنەوە، شەهید بوون. هاوڕێیانمان بە ژیان و خەبات و تێکۆشانی خۆیان بوونە ئەندازیاری ژیانێکی مانادار و نوێنەرایەتیی جوانترین تایبەتمەندی و خەسڵەتیان سەبارەت بەمرۆڤ لەکەسایەتی خۆیاندا کرد.
ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەمشێوەیەیە:
نازناو: بەرچەم هەرەکۆڵ شیرڤان
ناو و پاشناو: نەفیسە ئۆنگولو
شوێنی لەدایکبوون: سێرت
ناوی دایک و باوک: فاتمە - محەمەد شیرین
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٥ی تەمووزی ٢٠٢٢ / سەرحەد
-
-
****
نازناو: ژیندا مەد ماکۆ
ناو و پاشناو: میهرەبان ئەرجان
شوێنی لەدایکبوون: ماکۆ
ناوی دایک و باوک: حوسنییە - میرزا
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٨ی ئایاری ٢٠٢٢ / سەرحەد
****
نازناو: سەنان سەرحەد
ناو و پاشناو: سەمیعە سالخان
شوێنی لەدایکبوون: وان
ناوی دایک و باوک: روقییە - عەبدوڵا
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١١ی ئابی ٢٠٢٢ / سەرحەد
-
****
نازناو: تۆڵهەڵدان ئاندۆک
ناو و پاشناو: فیکرەت تەکچە
شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ
ناوی دایک و باوک: زوڵێخا - حەسەن
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٥ی ئابی ٢٠٢٢ / سەرحەد
هەڤاڵمان تۆڵهەڵدان لە ٥ی ئابی ٢٠٢٢ لە ناوچەی گلیداغ لەگەڵ شۆڕشگێڕی هێژای گەنجانی تورک، یەکێک لە پێشەنگانی خەباتی شۆڕشی تورکیا، هەڤاڵ شەفەق (ئولاش ئالانکوش) ئەندامی مەلەکەپە (MLKP) لە هێرشی دوژمندا شەهید بوون، هاوڕێ شەفەق بۆ دیموکراسی تورکیا تێکۆشا، لە کۆمەڵکوژیی پرسوس دا شاهیدی شەهیدبوونی دەیان هاوڕێی خۆی بوو و دوای ئەو کۆمەڵکوژییە تێکۆشانی خۆی گەورەتر کرد.
هەڤاڵانمان بەرچەم، ژیندا، سەنان و تۆڵهەڵدان و شەفەق بۆ دواڕۆژی ئازادیی گەلەکەمان خۆیان لە هیچ فیداکارییەک نەبواردا و هەتا ساتی شەهید بوونیان لە دژی داگیرکاری تێکۆشان و شەڕیان کرد. پێش هەموو سەرەخۆشی لە بنەماڵەى هێژاکانیان، گەلی وڵاتپارێزی کوردستان و تورکیا دەکەین، بە دڵنیاییەوە ئێمە ئامانجی ئازادی شەهیدەکانمان بەدی دەهێنین".
ژ.ت