هەپەگە: لە ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێریەکاندا ٣١ داگیرکەر سزادران
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆن و چالاکیە شۆڕشگێریەکانیاندا لەدژی سوپای داگیرکەری تورک، ٣١ داگیرکەر سزادران.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند لە چالاکی و ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێریەکانیدان ١١ سەنگەری دوژمن روخێنراون و ٣١ داگیرکەر سزادراون. راگەیەندرا کە لە چالاکیەکاندا چوار گەریلاش کە بە شێوەیەکی فیدایی شەڕیان کرد، شەهید بوون.
راگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە؛
"گەریلاکانی ئازادی کوردستان بۆ پیرۆزبایی ٤٤مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتەکەمان پەکەکە، لە تۆڵە هاوڕێ شەهیدەکانمان کە بە چەکی کیمیایی شەهیدکران و خەڵکی بێتاوان کە لەلایەن رژێمی فاشێستی ئاکەپە و مەهەپە شەهید دەکرێن، ئۆپەراسیۆن و چالاکی شۆڕشگیری ئەنجامداوە. لە ئەنجامی چالاکی و ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێریەکانی هێزەکانماندا، ٣١ داگیرکەر سزادراون، ١١ سەنگەر و دوو سیستمی کامێرای مۆبیس و پرۆژەکتۆرێک تێکشکێنراون.
هاوڕێیانمان ئەیلەم، ئادار، حەقی و مەدیا کە بە رێبازی چالاکی و رۆحی فیدایی رێبەر ئاپۆی پارتەکەمان پەکەکە بە بوێریەکی گەورەوە هەڵیانکوتایە سەر دوژمن و گورزی گەورەیان لە دوژمندا، تاوەکو دواهەناسەیان بە فیداکاری شەڕیان کرد و شەهید بوون.
سوپای داگیرکەری تورک گۆڕەپانی بەرخۆدان جارێکی دیکە بە بۆمبی قەدەغەکرا، چوار جار بە فڕۆکەی جەنگی، بە دەیان جار بە ئۆبۆس، تانک و چەکی قورس بۆردومان و تۆپباران کرد."
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشێ بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛
٢٥ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٣:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ساجا، تیمەکانی گەڕۆکمان کەمینیان لەبەردەم داگیرکەران دانا. لە چالاکیەکەدا داگیرکەرێک سزادرا.
٢٥ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١١:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید عادل، تیمەکانی گەڕۆکمان بە چەکی قورس لەداگیرکەرانیاندا و داگیرکەرێک سزادرا.
٢٥ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١١:٣٠ و ١٢:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید عادل لە چەمچۆ، تیمەکانمان دوو جار بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا. لە ئەنجامدا ٣ داگیرکەر سزادران.
٢٦ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠١:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا، بە شێوەیەکی نیشان شکێنی لەداگیرکەراندرا و داگیرکەرێک سزادرا.
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیری شەهید ساڤاش مەڕەشی جەنگی خابور؛
١٧ی تشرینی دووەم لە کاتژمێر ١٥:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی، بە شێوەی نیشان شکێنی و رێبازی لیدان لە داگیرکەراندرا لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی شەهید گەلهات. تیمەکانمان لە دوولاوە چالاکیان ئەنجامدا و لە ئەنجامدا ٤ داگیرکەر سزادران، سیستمێکی کامێرای مۆبێسی تەرمال و پرۆژەکتۆرێک لەناوبران.
٢٥ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٣:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی، هێزەکانمان لە بەرانبەر داگیرکەران لە دووروبەری سەنگەرەکانی شەڕی گۆڕەپانەکە، ئۆپەراسیۆنێکی شۆڕشگێری دەستپێکرد. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کە لە ٧ لاوە لە داگیرکەراندرا، بە رێبازی گەریلا چالاکی ئەنجامدرا. بەرەی یەکەم و دووەمی ئۆپەراسیۆنەکە بە چەکی بی -٧ لە ٤ سەنگەریاندا و بە تەواوی روخێنران. بەرەی سێیەمی ئۆپەراسیۆنەکە بە بۆمبی دەستی و چەکی سووک هەڵیکوتایە سەر داگیرکەران و دوو سەنگەریان رووخاند.
بەرەی چوارەمی ئۆپەراسیۆنەکە بە بۆمبی دەست لە سەنگەرێکی داگیرکەرانیدا کە سیستمی کامێرای مۆبێسی لێبوو و سەنگەرەکە لەناوبرا. بەرەی شەشەم و پێنجەمی ئۆپەراسیۆنەکە بە بۆبی دەستی و چەکی سووک لە ٢ سەنگەری دوژمنیاندا و لەناویان برد. بەرەی حەوتەمی ئۆپەراسیۆنەکە بە بۆمبی دەستی و چەکی سووک لە سەنگەرێکیدا و لەناوی برد. ئاشکرا بوو کە لە چالاکیەکەدا لانیکەم ١١ داگیرکەر سزادراون. هەروەها بە قەناسیش لە داگیرکەراندرا کە هەوڵیاندا دەستوەردان بکەن. لە ئەنجامدا ٦ داگیرکەر سزادران.
نوێ دەکرێتەوە...