بەشێک لە راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە بەم شێوەیەیە:
"٢٤ی ئایاری ٢٠٢٢ لە نزیک گوندی کولوی ناوەندی عوسمانیە، لە شەڕێکدا لەدژی سوپای داگیرکەری تورک فەرماندەکانیان عەگید رۆژهەڵات و ئارمانج نەسیمی تاوەکو دوایین ساتی ژیانیان بە ئیرادە و بڕیارداریەکی گەورەوە شەڕیان کرد و شەهید بوون. هاوڕێکانمان عەگید و ئارمانج کە دوای چەندین ساڵی دوور و درێژ لە گۆڕەپانی ئامانۆس بوونە نمونەی هەڵبژاردەی میلیتانی ئاپۆیی، بە باوەڕی و بڕیارداریەکی گەورەوە لەنێو دۆخێکی سەختدا، ئەرکی سەرشانی خۆیان بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کرد.
هاوڕێکانمان عەگید و ئارمانج کە بە جێبەجێکردنی تاکتیکی گەریلایەتی مۆدێرنیتەی سەردەمدا رەنجێکی زۆریان کێشاوە، کەسایەتی فەرماندەیی سەردەمی نوێیان لە کەسایەتی خۆیاندا چاند و بە بەهێزی پراکتیزەیان کرد.
سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی هێژای ئەم ڕۆڵە قاڕەمانانەی گەلی کوردستان و وڵاتپارێزانمان دەکەین.
ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە؛
ناسناو: عەگید رۆژهەڵات
ناو و پاشناو: حەکیم بەدری
شوێنی لەدایکبوون: کۆتۆل
دایک و باوک: گولیزار و گۆرگین
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٢ / ئامانۆس
*
ناسناو: ئارمانج نەسیمی
ناو و پاشناو: بەراعەت بۆزتەمیر
شوێنی لەدایکبوون: سەمسور
دایک و باوک: ئەمینە و محەمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٢ / ئامانۆس
*
عەگید رۆژهەڵات
ئارمانج نەسیمی
هەپەگە لە کۆتاییدا باسی لە خەبات و تێکۆشانی هەردوو شەهیدە فەرماندەکەی لە ریزەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان کرد و رایگەیاند ئەو دوو شەهیدە بە شەهیدبوونیان جێگەی خۆیان لەنێو فەرماندە هەڵبژاردەکانی مێژووی گەلی کوردستاندا بۆ ئازادی گرت."
ف.ق