ئەندامێکی هەدەپە لە زیندانی ئێران دەستی بە رۆژوی مردن کرد
محەمەد بیردال ئەندامی ئەنجومەنی گشتی هەدەپە لە ئاگری کە بەهۆی بازرگانیەوە لە ئێران دەستگیرکراوە، دەستی بە چالاکی رۆژوی مردن کرد.
محەمەد بیردال ئەندامی ئەنجومەنی گشتی هەدەپە لە ئاگری کە بەهۆی بازرگانیەوە لە ئێران دەستگیرکراوە، دەستی بە چالاکی رۆژوی مردن کرد.
محەمەد بیردال ئەندامی ئەنجومەنی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە ئاگری کە بەهۆی بازرگانیەوە لە ئێران دەستگیرکراوە و ١٦ ساڵ سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا دەستی بە چالاکی رۆژوی مردن کرد.
بیردال بە بانگەشەی 'ئەندامێتی پەژەژە و پاژک'، 'هاوکاری بۆ پەکەکە' ، 'هاوکاری لەگەڵ دوژمنان' ، ' بانگەشە بۆ رێکخستن' و ' مەترسی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی' تۆمەتبار کراوە.
بیردال لەبەرانبەر پێشێلکاریەکان لە زیندانی ماکۆ دەستی بە چالاکی رۆژوی مردن کرد.
بیردال لە رێگەی خانەوادەکەیەوە لە زیندانی ماکۆوە نامەیەکی نارد و رایگەیاند کە لێوەکانی دوریوە و بەم شێوەیە دەستی بە رۆژوی مردن کردووە.
خانەوادەی بیردال داوای لە رای گشتی کرد کە لێکۆلینەوە لە پرسی بیردال و فشارەکانی دەوڵەتی ئێران بکەن.
ف.ق