هەپەگە: گۆڕەپانەکانی بەرخودان ٢٠ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی بۆردومانکران

سوپای داگیرکەری تورک گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی ٩ جار بە بۆمبی قەدەغەکرا و ١١ جار بە چەکی کیمیایی بۆردومان کرد. گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان ٩ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومانکران و بە دەیان جار بە هاوەن و چەکی قورس تۆپبارانکران.

راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە بەم شێوەیەیە:

" لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانماندا داگیرکەرێک بە قورسی بریندار بوو.

سوپای داگیرکەری تورک گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی ٩ جار بە بۆمبی قەدەغەکرا و ١١ جار بە چەکی کیمیایی بۆردومان کرد. گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان ٩ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومانکران و بە دەیان جار بە هاوەن و چەکی قورس تۆپبارانکران.

زانیاری فراوان لەبارەی چالاکی و هێرشەکان بەم شێوەیەیە:

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛

٣٠ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٢:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا، لە بەرانبەر داگیرکەران کە بەرەو سەنگەرەکانی شەڕی ناوچەی شەهید دۆغان پێشڕەویان دەکرد، ٤ جار بە چەکی قورس چالاکی ئەنجامدرا.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید ساڤاش مەرەش لە جەنگی خابوردا؛

٢٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٣:٠٠ لە گۆڕەپانی گردی جودی، تیمەکانمان بە چەکی قورس داگیرکەرانیان کردە ئامانج.

٢٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٨:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی، لەدژی داگیرکەران کە هەوڵی پێشڕەویان بەرەو سەنگەرەکانی شەهید چەکدار دەدا، بە جەکی سوک چالاکی ئەنجامدرا.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە بۆمبی قەدەغەکرا و چەکی کیمیایی؛

٢٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٧؛٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی سەنگەرەکانی شەڕی شەهید یونس و سەنگەرەکانی شەڕی شەهید چەکدار ٤ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو کرانە ئامانج.

٢٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر لەنێوان ٠٧:٠٠ و ١٩:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا، سەنگەرەکانی شەڕی شەهید فەلات ٥ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو بۆردومانکران.

٢٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر لەنێوان ٠٧:٤٠ بۆ ١٧:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆ، سەنگەرەکانی شەڕ لە شەهید باهۆز ١١ جار بە چەکی کیمیایی بۆردومانکران.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک؛

٢٩ی تشرینی یەکەم گۆڕەپانەکانی گردی بەکار، گردی جودی و گردی ئێف ئێمی ٩ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومان کرد.

٢٩ی تشرینی یەکەم گۆڕەپانەکانی چەمچۆ، گردی جودی و گردی ئامێدی بە دەیان جار بە ئۆبۆس و چەکی قورس بۆردومان کرد.

٢٩ی تشرینی یەکەم سوپای داگیرکەری تورک بە شۆفڵ هەوڵی روخاندنی سەنگەرەکانی شەڕی لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی کارکەردا.

٢٩ی تشرینی یەکەم سوپای داگیرکەری تورک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید فەداکار رێگە دروست دەکات بۆ ئەوەی داگیرکەریەکەی فراوان بکات."
ف.ق