دەوڵەتی تورک لە ساڵانی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢دا چەندین هێرشی کیمیایی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و لەو هێرشانەدا ٩٠ گەریلا شەهید بوون. تا ئێستا چەندین ڤیدیۆ و دیمەن و بەڵگە بۆ سەلماندنی تاوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و بەکارهێنانی بۆمبی قەدەغەکراو و گازی کیمیایی لەلایەن ئەو دەوڵەتە داگیرکەرەوە، بڵاوکرایەوە.
ئێمە دیسانەوە وێنەی نوێمان لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیاوە پێگەیشتوە. ئەم دیمەنە جارێکی تر ئەوە دەردەخات، کە دەوڵەتی تورک تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات.
ئەم ڤیدیۆ و دیمەنە بۆ یەکەمجار دەست ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کەوتووە. ئەمە ڤیدیۆی گۆڕەپانی بەرخودانی کوڕەژارۆیە لە زاپ و بەروارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢ . لەو کاتەدا سوپای تورکی داگیرکەر بۆ ماوەی سێ رۆژ بە بەردەوامی بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی هێرشی کردە سەر ئەو ناوچەیە و لەو هێرش و تەقینەوانەدا ٦ گەریلای ئازادی شەهید بوون.
ڤێدیۆ و دیمەنی دووەم گۆڕەپانی وەرخەلە لە ئاڤاشین. لەو هێرشەدا باز مۆردەم (محەمەد جان ئەڤرەن) و هەڵبەست کۆچەرین (کوسەر عەتا) شەهید بوون.
لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا ئەوە دەبینرێت، کە سوپای تورک ئاگر لە ماددە کیمیاییەکان بەردەدات و دوکەڵ و ژەهری ماددە کیمیاییەکان ڕەوانەی ناو تونێلەکان دەکات. ئەو ماددە کیمیاییانە بۆ ماوەی چەندین کاتژمێرێک دەسوتێنن و دووکەڵی ژەهراوی بڵاودەکەنەوە.
ژ.ت