ژمارەیەک هونەرمەندی گەرمیان بە هونەرەکەیان پشتگیریان لە گەریلا کرد

چەند هونەرمەندێک لە گەرمیان كورتە ڤیدیۆیەكیان بۆ پشتیوانی لە گەریلاكانی ئازادی کە دژی دەوڵەتی تورک بەرخۆدان دەکەن بڵاوکردەوە و دەڵێن، بەهونەرەكەیان دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەوەستنەوە.

دوای بەكارهێنانی چەكی قەدەغەكراوی كیمیایی لە دژی گەریلا، ئەمڕۆ چەند هونەرمەندیک لە گەرمیان، كورتە ڤیدیۆیەكیان بۆ پشتگیری لە گەریلا بڵاوکردەوە.

لەكورتە ڤیدیۆكەدا، هەریەك لە هونەرمەندان، جومعە كەریم، شێوەكار، شنە حەیدەر، سازژەن، سایە شۆڕش، دەفژەن و زریان عەلی مامۆستای سەما (هەڵپەركێ) دەڵێن: بەهونەرەكەمان پشتگیری لەگەریلا دەكەین، نا بۆ بەكارهێنانی چەكی كیمیایی.

ف.ق