هێرشی داگیرکاری بۆ سەر کوردستان بە چەکی کیمیایی
ڕەنگە تاوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر وەک هەڵەبجە لە سیاسەتی پیس و قێزەونی جیهاندا پەردەپۆش و ون بکرێن، بەڵام دەبێت مرۆڤایەتی و لەسەرووی هەمووشیانەوە کورد لێپرسینەوە لەو تاوانانە بکات.
ڕەنگە تاوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر وەک هەڵەبجە لە سیاسەتی پیس و قێزەونی جیهاندا پەردەپۆش و ون بکرێن، بەڵام دەبێت مرۆڤایەتی و لەسەرووی هەمووشیانەوە کورد لێپرسینەوە لەو تاوانانە بکات.
مرۆڤایەتی یەکەم جار لە ٢٢ی نیسانی ١٩١٥ و کاتێک ئەڵمانییەکان هێرشیان کردە سەر بەلجیکا، بە چەکی 'کیمیایی مۆدێرن'یان زانی. لەو ڕۆژەوە تا ساڵی ١٩٦٨ ئەم چەکە کیمیاییانە لە زۆر شەڕدا بەکار دەهێنران. هەرچەندە ئەم چەکانە لە ساڵانی ڕابردوودا بەکارهاتوون، بەڵام مەترسیدارترینەکانیان لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە دەستیپێکرد.
پڕۆژەی مانهاتن لە ساڵی ١٩٤٢ دەستی پێ‌کرد. لە ئەنجامدا لە ساڵی ١٩٤٥ بۆمبی ئەتۆمی بەسەر هیرۆشیما و ناکازاکی دا بەردرایەوە و بەو هۆیەوە ١٢٠ هەزار کەس بەو چەکانە کۆمەڵکوژکراون. لە ئەنجامی بەکارهێنانی ئەو چەکە کیمیاییانەدا، نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێکخراوێکی بەناوی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (ئۆ پی سی دەبلیو / OPCW) دامەزراندووە و بارەگاکەی لە شاری دێنهاگ (لاهای) هۆڵەندایە. ئەو ڕێکخراوە پەیماننامەیەکی ئامادەکرد و بۆ جێبەجێکردنی ئەو پەیماننامە دەستی بە هەوڵەکانی خۆی کرد. لە چوارچێوەی ئەو پەیماننامەیەدا ژمارەیەک ڕێککەوتن بۆ قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی ئامادەکراون و تورکیاش ئەو ڕێککەوتننامەیەی ئیمزاکردووەوە بۆتە لایەنێکی ئەو ڕێککەوتننامەیە.
بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەکوردستان
کاتێک شەڕی چەکداری لە ساڵی ١٩٨٤ دەستی پێ‌کرد، دووبارە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە مێژووی تورکیادا دەستی پێکردەوە. لە کۆمەڵکوژیی دێرسیمدا دەوڵەتی تورک چەکی کیمیایی لە دژی گەلی کورد بەکارهێنا. زۆر کەس، کە لەو کاتەدا بەشدارییان لە کۆمەڵکوژیی دێرسیمدا کردبوو، لە بیرەوەرییەکانیاندا ئەمەیان پشتڕاست کردوەتەوە. کاتێک لە ساڵانی ١٩٩٠دا شەڕی کوردستان گەشایەوە و دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دژی گەریلاکانی کورد لە چەندین شەڕ و پێکدادان دا بوو و جارێکی تر ئەو چەکە کیمیاییانە بەکارهێنایەوە. دەوڵەتی تورکی داگیرکەری لە ١١ی ئایاری ١٩٩٩دا لە گوندی بلکا لە چیای جودی لە دژی ٢٠ گەریلای ئارتەشی ڕزگاریی گەلی کوردستان (ئارگەکە / ARGK) چەکی کیمیایی بەکارهێنا. چەند ساڵێک دواتر دیمەنەکانی ئەم کارەساتە لە کەناڵی ڕۆژ تیڤییەوە پەخش کران. ئەمجارە دەوڵەتی تورک لە کاتی ئەنجامدانی تاوان و لەسەر تاونکاری دەستگیرکرا.
لەو دیمەنانەدا ئەوە ڕوون بوویەوە، کە نەجدەت ئۆزەل، کە دواتر بوو سەرۆک ئەرکانی سوپای تورک لەو هێرشە کیمیاییەدا ئامادەبوو. سەرەڕای ئەوەش لە چەندین شەڕدا دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر ئەو چەکە کیمیاییانەی لە دژی گەریلاکانی کورد بەکارهێنا. کاتێک بنەماڵەى شەهیدان تەرمی تەرمی ڕۆڵەکانیا لە پزیشکی داد وەردەگرتەوە، ئەوەیان دەبینی کە ڕۆڵەکانیان بە چەکی کیمیایی شەهید کراون و دەبونە شاهید لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە. دەوڵەتی تورک بۆ شاردنەوەی تاوانەکانی چەندین جار د تەرمەکانی بە بنەماڵەکانیان نەدەدایەوە تاوەکو تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییەکانی بشارێتەوە. ئەو تاوانانەی دەوڵەتی تورک زۆر جار لە میدیاکانی جیهاندا دەبینرێن و بڵاودەکرێنەوە، کە دەوڵەتی تورک لە دژی شەڕڤانان و گەریلاکانی کورد تەنگاو بووە و بەو هۆیەوە لە لاوازیی خۆیدا پەنا بۆ بەکارهێنانی چەکی کیمیایی جۆراوجۆر دەبات.
تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە ڕۆژئاوا
دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ هێرشی داگیرکاریان لە دژی ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد، بەڵام شەڕڤانانی کورد لە دژی ئەو هێرشە داگیرکەرییانە بەرخودانێکی مێژوویی دەکرد. شەڕڤانانی کورد گورزی قورسیان لە دەوڵەتی تورک و چەتەکانیان دەدا، لە بەرەکانی شەڕەوە چەند زانیارییەک هەبوو و گومان هەبوو، کە دەوڵەتی تورک چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت. هاوکات بەشێک لە بریندارەکان گەیەنرانە نەخۆشخانەکان، کە شوێنەواری چەکی قەدەغەکراو و کیمیایی بە سەر جەستەیانەوە دیار بوو. ئەوەش بە ڕوونی لە وێنە و ڤیدیۆکاندا دەبینرا. سوپای تورک لە ساڵی ٢٠١٧دا لە چیای کاتۆ کاتێک نەیتوانی بەرامبەر بە گەریلاکانی ئازادیی کوردستان سەربکەوێت، گازی کیمیایی هەڵدایە ناو تونێلەکان. ٥ گەریلا بۆ ماوەی ٥٣ ڕۆژ بەبێ ڕاوەستان و بەبەردەوامی لە دژی گازی کیمیایی بەرەنگاری و بەرخودانیان کرد. یەکێک لە گەریلاکان شەهید بوو و ٤ گەریلای دیکەش ڕزگارکران. شەهید شۆڕش کارەر، یەکێک لەو چوار ڕزگاربووە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەبارەی شایەتیی خۆی بۆ بەکارهێنانی چەکی کیمیایی قسەی کرد و باسی لەوە کرد، کە دەوڵەتی تورک چۆن گازی کیمیایی بەکار دەهێنێت.
له به‌رامبه‌ر چه‌كی كیمیایی به‌رخودانی گه‌ریلا
ساڵان تێپه‌ڕین و تا رۆژی ئه‌مڕۆمان ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له هه‌موو هێرشێكی داگیركه‌ریدا ئه‌و چه‌كه كیمیاییانه‌ی به‌كارهێنا. له‌ساڵی ٢٠٢١ دا هێرشی سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا ده‌ستیپێكرد. شوێنی ده‌ستپێكردنی هێرشه داگیركه‌رییه‌كانی سوپای تورك كه شه‌وی ٢٣ی نیسان ده‌ستیپێكرد، گۆڕه‌پانی مامڕه‌شۆی هه‌رێمی ئاڤاشین بوو. سوپای تورك به‌رامبه‌ر ئیراده‌ی گه‌ریلا نه‌یتوانی ئه‌نجام به‌ده‌ستبخات، بۆ چه‌ندین رۆژ له ئاسمان و زه‌وییه‌وه بۆردومنی قورسی بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ ئه‌نجامدا. گه‌ریلا هه‌موو ته‌كنیك و هێرشه‌كانی به لێهاتوویی پوچه‌ڵ كرده‌وه. سوپای تورك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی به‌رخودانه‌كه شكست بدات، به گازی كیمیایی به ده‌یان جار هێرشی كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ. ٧ گه‌ریلا به پێشه‌نگایه‌تی سه‌رحه‌د گراڤی كه مامڕهشۆیان كرده قه‌ڵا و ١٠ رۆژ رێگه‌یان نه‌دا، به گازی كیمیایی شه‌هیدبوون. مێژوو له مامڕه‌شۆ له به‌رامبه‌ر گازی كیمیایی شایه‌تی بۆ قاره‌مانێتی دوو ژنی كورد روكه‌ن زاگرۆس و ساریا دیاری ده‌دا. دوای به‌رخودانی مامڕه‌شۆ به‌رخودانێك كه ٨٣ رۆژ به‌رده‌وام بوو، به‌رخودانی شاخی سور بوو. له تونێله‌كانی شه‌ڕی شاخی سوردا ٧ گه‌ریلا شه‌هیدبوون و ٣ گه‌ریلاش به برینداری رزگاریان بوو. ئه‌و ٣ گه‌ریلایه ببوونه شایه‌تی ئه‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به چ شێوه‌یه‌ك چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه. گه‌ریلاكانی ژن به به‌شداری خۆیان له ژێر فه‌رمانده‌یی زناریندا به‌رخودانی مێژووییان كرد. له ساڵی ٢٠٢٢ دیسان له شه‌ڕدا كاتێك سوپای تورك گورزی قورسی له گه‌ریلا به‌ركه‌وت، جارێكی تر چه‌كی كیمیایی به‌كارهێنا. له چیای ره‌ش شه‌ڕ دژوار بوو. گورز له سه‌ر گورز له دوژمن ده‌درا. كاتێك دوژمن ده‌ره‌تانی كشانه‌وه له ناوچه‌كه‌ی نه‌دۆزیه‌وه، چه‌كی كیمیایی به‌كارهێنا. له چیای ره‌ش ٨ گه‌ریلا له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا شه‌هیدبوون. ٥ گه‌ریلای ژن له ژێر فه‌رمانده‌یی شه‌ڤین شه‌مزینان مێژوویان نوسیه‌وه. هێرشه داگیركه‌رییه‌كانی تورك له دژی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا به تایبه‌تیش له دژی زاپ و ئاڤاشین به‌رده‌وامن. ئه‌مساڵ دیسان سوپای داگیركه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی به‌رامبه‌ر به‌رخودانی گه‌ریلا ئه‌نجام به‌ده‌ستبهێنێت قورسایی خۆی خستووه‌ته سه‌ر ته‌كنه‌لۆژیا و چه‌كی كیمیایی. داگیركه‌ری تورك له‌و شه‌ڕه چهپهڵهیدا كۆتاییهاتووه و په‌نای بۆ به‌كارهێنانی ته‌كنیك و چه‌كی كیمیایی بردووه. به پێی ئاماری شه‌ڕی مانگی رابردوو كه هه‌په‌گه ئاشكرای كردووه، سوپای توركی داگیركه‌ر له دژی گه‌ریلا به سه‌دان جار چه‌كی كیمیایی و گازی ژه‌هراوی بهكارهێناهوه.
بێده‌نگی جیهان
كاتێك ئه‌وه روویانده‌دا، جیهانیش بێده‌نگ بوو. ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ئه‌و بێده‌نگیه‌ی قۆستووه‌ته‌وه و له هه‌موو هێرشه‌كانی دژی گه‌ریلا، په‌نای بۆ ئه‌و جۆره چه‌كانه بردووه. دیسان له بنه‌ڕه‌تدا رێكخراوێك كه له‌و بواره‌دا به‌رپرسیاربوو كه ده‌ستوه‌ردان بكات ‘رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی‘ (ئۆ پی سی ده‌بڵیو) و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بوون، هه‌ردوو دامه‌زراوه‌كه درێژه‌یان به بێده‌نگی خۆیان دا. ئه‌گه‌ر ده‌زگا و دامه‌زراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانیش بێده‌نگ بن، ده‌بێت كورد هه‌رگیز ده‌ست له تێكۆشانی خۆی له دژی چه‌كی كیمیایی هه‌ڵنه‌گرێت. به‌ڵام كوردان و دۆستانی كوردان له‌به‌رده‌رگای بینای ‘رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌می كیمیایی (ئۆ پی سی ده‌بڵیو) ‘ ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی ئه‌وان به بیریان ده‌هێننه‌وه. ده‌بێت ئه‌و كرده‌وانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر، وه‌ك هه‌ڵه‌بجه له ناو سیاسه‌تی جیهانیی چه‌په‌ڵدا ون و شوێن‌بزر نه‌بێت. ده‌بێت مرۆڤایه‌تی و به تایبه‌تی كورد لێپێچینه‌وه له‌وه بكات.
سه‌رچاوه: نه‌وای ژن
ژ. ت/ هـ . ب