خیانەتی پەدەکە شەرمەزارکرا
چالاکی سێمالکا لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی ناوچەی گرکێ لەگێ بەردەوامە. ئەندامانی دێرکی هێزەکانی پاراستنی جەوهەری و کارمەندانی کۆمپانیای گرزڕۆی سەردانی چالاکوانانیان کرد و پەدەکەیان شەرمەزار کرد.
چالاکی سێمالکا لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی ناوچەی گرکێ لەگێ بەردەوامە. ئەندامانی دێرکی هێزەکانی پاراستنی جەوهەری و کارمەندانی کۆمپانیای گرزڕۆی سەردانی چالاکوانانیان کرد و پەدەکەیان شەرمەزار کرد.
چالاکیەکەی سێمالکا کە بە مەبەستی ڕادەستکردنی تەرمی گەریلاکانی ئازادی کە لەلایەن پەدەکەوە شەهیدکران، لە ٥ی تشرینی یەکەم دەستیپێکردبوو، ٦٤ رۆژە بەردەوامە.
ئەندامانی ئەنجومەنی ناوچەی گرکێ لەگێ چالاکیەکەیان لە گروپی چلئاغا وەرگرت. دواتر ئەندامانی دێرکی هێزەکانی پاراستنی جەوهەری (هەپەجە) و کارمەندانی کۆمپانیای گرزڕۆی دێرک سەردانی چالاکوانانیان کرد.
'پێویستە پەدەکە بێتە سەر هێڵی کوردبوون'
زیلان ڕۆژ ئەندامی ئەنجومەنی ناوچەی گرکێ لەگێ لە چالاکیەکەدا قسەی کرد و ڕادەستنەکردنەوەی تەرمی گەریلاکانی شەرمەزار کرد. زیلان ڕۆژ رایگەیاند، تاوەکو ئەنجام بەدەست نەهێنن، دەست لە چالاکیەکەیان هەڵناگرن و وتی، "هیوادارین، پەدەکە تەرمی شەهیدان ڕادەست بکات و ئێمە بانگەوازی لە پەدەکە دەکەین کە بێتە سەر هێڵی کوردبوون."
بە ناوی ئەنجومەنی ناوچەی چلئاغا موراد شەمۆ قسەی کرد و وتی، " ئێمە لەدڵەوە بڕوامان وایە کە ئەم چالاکیە شکۆمەندانەیە، سەردەکەوێت."
ئەندامانی هەپەجە کە بە دروشمی پێشوازیان لێکرا، لەسەر سنوری رۆژئاوا – باشوری کوردستان ڕاگەیەنراوێکیان خوێندەوە و بانگەوازیان ئاڕاستەی پەدەکە کرد.
'پەدەکە فەرمان لە دەوڵەتی تورک وەردەگرێت'
ساڵح سادق ئەندامنی دێرکی هەپەجە ناڕەزایی پیشانی پەدەکەدا و گوتی، "شەهیدانمان بۆ پاراستنی گەلی کورد و کوردستان گیانی خۆیان فیددا کرد. ئێمە پەدەکە شەرمەزار دەکەین کە تەرمی شەهیدانی ئێمەیان زەوت کردووە. فەرمان لە دەوڵەتی تورک وەردەگرن. پەدەکە خیانەت دەکات و جگە لە بەرژەوەندی خۆی، بیر لە هیچی دیکە ناکاتەوە."
ساڵح سادق باسی ئەوەشی کرد کە ئەو پێشمەرگانەی لە باشوری کوردستان لەدژی هێرشی داعش شەهید بوون، وەک ڕۆڵەی خۆیان دەیانبینن و وتی، "ئەم چالاکیە ئەگەر چەندین ساڵ بەردەوام بێت، تاوەکو تەرمی شەهیدان رادەست نەکرێت، کۆتایی نایەت. ئەوانەی کە خۆیان بە پێشەنگی گەل دەبینن و لە دوورزەمانەوە لەنێو خیانەتدان، پێویستە ئەمە باش بزانن."
گەل دواتر پێشوازی لە کارمەندانی کۆمپانیای گڕزیرۆی دێرک کرد.
'ئێمە لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆین'
بە ناوی کارمەندانیش ئەمین سڵیمان قسەی کرد و وتی، "ئێمە لەسەر هێڵی ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالانین. ئێمە مافدارین و بەو هۆیەوە گەلی ڕۆژئاوا چەندین ساڵە لەسەرپێیە. چالاکیەیەکی ئێرە، پەیامێکە. پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، کوردانی وڵاتپارێز، ئەو کوردانەی لەنێو خیانەتدان گوێ لەم پەیامە بگرن. ئەم چالاکوانانە بە تەنها نین، گەل هەموو ڕۆژێک لێرە ئامادەیە."
دوای قسەکرد، ئەندامانی دێرکی هەپەجە و کارمەندان سەردانی چالاکوانانیان کرد.
ف.ق