هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لەبارەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر گەلان کە لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کە داوای دیموکراسی و ئازادی دەکەن و هێرشەکانی سەر حزبەکانی رۆژهەڵات راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
"دوای ئەوەی ژینا ئەمینی کچی کورد لە لایەن هێزەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە بە ئەشکەنجە کوژرا، چالاکیەکانی گەل لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستی پێکرد و لە سەرانسەری ئێراندا تەشەنەی کرد. بە هۆی دەستێوەردانی توندوتیژی دەوڵەتی ئێران، خەڵکێکی زۆر لەو چالاکییانەدا گیانیان لە دەست دا. ئەم چالاکیانەی گەل بە پێشەنگایەتی ژنان دەستی پێکرد و گوزارشت لە خواستی ئازادی و دیموکراسی کۆمەڵگای ئێران و بە تایبەت ژنان دەکەن. بۆیە هێرش و دەستێوەردانی دەوڵەتی ئێران لەم چالاکییانەدا، کوژرانی خەڵکێکی زۆر قبوڵ ناکرێت. بە ناوی تەڤگەری ئازادیی کوردەوە ئەم هەڵوێستە شەڕانگێزانەی دەوڵەتی ئێران شەرمەزار دەکەین و بە ڕێزەوە یادی ئەو کەسانە دەکەینەوە کە گیانیان لە دەست داوە.
هاوکات لەگەڵ هێرشی ناوخۆیی بۆ سەر گەل، حکومەتی ئێرانی هێرشی کردە سەر هێزەکانی رۆژهەڵات لە باشوری کوردستان. چونکە دەوڵەتی ئێران کورد بە بەرپرسیاری ئەم چالاکیانە دەبینێت، هێرشی کردە بۆ سەر کورد و رێکخراوەکانی کوردی رۆژهەڵات. لە ئەنجامی هێرش بۆ سەر ڕێکخراوە کوردیەکان زۆرێک لە شۆڕشگێڕ و نیشتمانپەروەر و گەل گیانیان لەدەستدا. یادی ئهو كهسانه دەکەینەوە کە بههۆی ئهو هێرشانهوه گیانیان لهدهستداوه و هاوخهمی خۆمان بۆ گەلی كوردستان و هێزهكانی ڕۆژههڵات دهردهبڕن. هێرشەکانی دەوڵەتی ئێران بۆ سەر هێزە کوردیەکان شەرمەزار دەکەین. ئەم نزیکایەتیەی دەوڵەتی ئێران ئەنجامی نەرێنی بۆ گەلانی ئێران و بۆ دەوڵەتی ئێران بەدوای خۆیدا دێنێت و کێشەکان قورستر دەکات.
دەوڵەتی ئێران دەبێت خواستی ئازادی ژنان و خواستی دیموکراسی گەلی ئێران ببینێت، ئەو داخوازیانە بەدی بهێنێت و هەنگاو بنێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. ئەو داخوازیانەی کە ژنانی کورد و ئێران دەریدەبڕن، داخوازی دیموکراتیک و ڕەوا و گشتگیرن. جێگای قبوڵ نییە کە خواستی ژنان بە توندوتیژی پشتگوێ بخرێت و سەرکوت بکرێت. رێبازی دەوڵەتی ئێران کە چاوپۆشی لە واقیعی ژنان دەکات، دان بە ئیرادەی ئازادیدا نانێت و بە توندوتیژی هەوڵی سەرکوتکردنی دەدات، دژی مرۆڤایەتییە و جێگەی قبوڵکردن نییە. دهوڵهتی ئێران دهبێ به مێشک و تێگهیشتن له دهسهڵاتی پیاو دهست بکات به نزیکبوونهوه له ژنان و داخوازییهکانی ژنان بۆ ئازادی. دەوڵەتی ئێران دەڵێت بە کەلتور و بیروباوەڕی مێژوویی خۆی ڕوانگەیەکی ئەرێنی لەبەرانبەر ژنان و کۆمەڵگا و مرۆڤەکان هەیە بەڵام نیشانیدا کە ئەم ئیدیعایە لەگەڵ هەڵوێستی خۆی بەرامبەر بە داخوازییەکانی ئازادیی ژنان و کۆمەڵگا و خەڵک راست نییە. نزیکبوونەوە بە دەسەڵات و مێشکی باڵای پیاو لەگەڵ ڕاستی و سروشت و ئازادی ژن ناگونجێت و ناتوانێت ئەنجام بەدەست بهێنێت.
دەوڵەتی ئێران ههمیشه چالاکیەکانی ڕهوای گەل، لهسهر بنهمای داخوازی و ناڕهزایهتیەکان، وهك گهمهی دهسهڵاته بیانیهكان نیشان دهدات. پێویستە ئێستا واز لەم قسەیە بهێنێت. ئەم قسەیە راست نییە، هیچ دەرئەنجامێکیشی نابێت. گەل و کۆمەڵگاکانی ئێران بە تایبەت ژنان کێشەی جددییان هەیە. گرنگە دەوڵەتی ئێران ببینێت و قبوڵ بکات کە ئەم دۆخە وەک هێزی دەرەکی ناتوانرێت ڕوون بکرێتەوە. هێزێک کە لەبەرانبەر پرسی دیموکراسی و ئازادی بێوڵام بێت ڕەوا نییە و ناتوانێت بمێنێتەوە. بۆیە پێویستە دەوڵەتی ئێران سەبارەت بە داخوازییەکانی کۆمەڵگا هەنگاو بنێت. بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان گرنگە شێوازەکانی دیالۆگ و دانوستان و رێککەوتن بگیرێتەبەر، هەنگاو بۆ دیموکراسیکردن بنرێت و کێشەکان چارەسەر بکرێن.
دەوڵەتی ئێران و هێزهكانی دیكه دهزانن كه بزووتنهوهی ئازادیی كورد ههمیشه له بهرامبهر دهستێوهردانی هێزه بیانیهكان له ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست ڕاوهستاوه. دەستێوەردانی زلهێزە دەرەکییەکان بۆ قازانجی گەل نییە و هیچ سوودێکی بۆ گەل نییە. بۆیە ئێمە ئەم هەڵوێستە بە دروست و بەردەوام دەبینین. دروستترین و کاریگەرترین ڕێگە بۆ پێشگرتن لە دەستێوەردانی هێزە بیانییەکان بریتییە لە هەنگاونان بۆ بەدیهێنانی داخوازییەکانی دیموکراسی و ئازادیی کۆمەڵگا. ئەگەر هەنگاوەکان بۆ دیموکراسیکردن بنرێت، ئەوا بناغەی یاریکردن و دەستێوەردانی زلهێزە بیانییەکان وشک دەبێتەوە و ڕێگری لێدەکرێت. تا ئەم کارە نەکرێت، دەوڵەت لە کۆمەڵگادا وەک دەوڵەتێکی ڕەوا سەیر ناکرێت، هەروەها ناتوانرێت هەڕەشەی دەستێوەردانی هێزە بیانییەکانیش کۆتایی پێبهێنرێت.
پێویستە دەوڵەتی ئێران لە جیاتی ئەوەی کورد بە تاوانبار ببینێت ، تەرکیزی لەسەر چارەسەری کێشەی کورد بێت. پێویستە کێشەی کورد ببینرێت و قبوڵ بکرێت و هەنگاو بنرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد. كێشەی كورد تەنیا هی ئێران نییە، یەكێكە لە كێشە هەرە گرنگەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەم ڕاستییە ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت. هەرکەسێک پشتگوێبخات پێش هەموو شتێک زیانەکانی دەبینێت. بۆیە هێرش بۆ سەر گەل و هێزە کوردستانیەکان هیچ سوودێکی بۆ دەوڵەتی ئێران نییە. دهوڵهتی ئێران دهبێ ئهم ڕاستیه ببینێت، واز له ڕوانگهی ڕهگهزپهرستیهی بهێنێت، دهستبهجێ هێرشهكانی سهر گەل و ژنان و ڕێكخراوهكانی كورد ڕابگرێت.
ف.ق