کۆمیتەی داکۆکی له ماف و ئازادییەکان: دەسەڵاتی باشوور پەنا بۆ تیرۆری چالاکوانانی ئەوروپا دەبات

کۆمیتەی داکۆکی لە ماف و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستان بڵاویکردەوە: دەسەڵاتی هەرێمی باشووری کوردستان بێگۆێدانە هیچ پرنسیپێک پەنادەباتە بەر هێڕش و ترس و تۆقاندن بەرامبەر بە چالاکەوانانی سیاسی لەدەرەوەی هەرێمی کوردستان".

لە راگەیەندراوێکدا کۆمیتەکە باسی لەوەکردووە " پەنابردن بۆ تیرۆری بەکۆمەڵ یا قەتڵ وعامی سەرجەم خێزانی کەسیکی چالاکەوانی وەک (مەکی ئامێدی) پەڵەیەکی ترە لە شەرمەزاریەکانی دەسەڵاتی کوردی".

دەقی راگەیەنراوەکە:

له کاتێکدا  ناوچەکه و جیهان له گۆڕانکاری گەوره و خێرادایه. لەهەمانکاتدا  دەسەڵاتی باشوور بێگۆێدانە هیچ پرنسیپێکی سیاسی و ئینسانی  ونێودەوڵەتی  پەنادەباتە بەر هێڕش و ترس و تۆقاندن بەرامبەر بە چالاکەوانانی سیاسی کورد لەدەرەوەی هەرێمی کوردستان .

تەنانەت بۆ جۆرێک لە هێرش و کاری تیرۆریستی کە زۆر کەم وێنەیە لەبەرامبەر چالاکەوان و گروپە ئۆپۆزیسیۆنەکاندا روویدابیت لەدنیادا.

پەنابردن بۆ تیرۆری بەکۆمەڵ یا قەتڵ وعامی سەرجەم خێزانی کەسیکی چالاکەوانی وەک (مەکی ئامێدی) پەڵەیەکی ترە لە شەرمەزاریەکانی دەسەڵاتی کوردی!

بۆیە سەرەڕای ئەوەی هۆشداری دەدەینە هەموو چالاکوانانی هەرێمی کوردستان لە ناوەوە دەرەوە  کە زۆر وریاتر و بەتەگبیرتر  کار و چالاکی و جولە سیاسیەکانیان بەرنە پێشەوە.

وە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستانیش ئاگادار دەکەینەوە هەموو توانای خۆمان بەکاردێنین بۆ ناساندی ئەم کەیسە بە ناوەندە جیهانیەکان!

وەهەروەها دڵنیاشیان دەکەینەوە بۆ یەک ساتیش راناوستین لە کاروچالاکیەکانمان لەبەرامبەر ئەو هەموو گەندەلی و نادادپەرەروەریەیی بەرامبەر بە گەلەکەمان ئەنجامی دەدەن .

بەپێچەوانەوە ئەم کارو کردەوە ناسیاسی و نامرۆڤانەییە بەهێزتر و دەست کراوەترمان دەکات بۆ بەردەوامی دان بە چالاکیەکانمان.

حکومەتی هەرێم و سەرانی دەسەڵات بە گشتی دەبێت فێرببن وەڵامی ڕەخنە بە ڕەخنە بدەنەوە نەک بە کوشتن و تیرۆر !

شکۆمەندی بۆ بەرەی ئازادیخوازن

شەکاوەبێت ئازادی و دادپەروەری.

کۆمیتەی داکۆکی له ماف و ئازادییەکانی خەلکی کوردستان

هـ . ب