لە گەڕەکەکانی ئامەد و سێرت درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە

لە گەڕەکەکانی ئامەد و سێرت ئاگری نەورۆز کرایەوە و داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کرا.

لە چەند گەڕەکێکی ئامەد و سێرت ئاگری نەورۆز کرایەوە. جەماوەری گەل لەبەردەم ئاگری نەورۆز هەڵپەڕکێ کرا و درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە.

لە گەڕەکی بەن و سەنی ناوچەی یەنیشەهیری ئامەد، ژنان و گەنجان بۆ ئاهەنگی نەورۆز کۆبوونەوە. لە دوو کۆڵانی گەڕەکەکە ڕێپێوانی بە مەشخەڵ ئەنجامدرا. لە ڕێپێوانەکەدا بێ وەستان درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن ژیان ئازادی" بەرزکرایەوە. ڕێپێوانەکە تا پارکی ئاشتی بەردەوام بوو.

پاشان بە درووشم و دەف‌لێدان ئاگری نەورۆز کرایەوە، یاری ئاگرین تەقێنرا و هەڵپەڕکێ کرا. درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" لە کۆڵانەکان دەنگی دایەوە.

ئەنجوومەنی گەنجانی دەم پارتی لە گەڕەکی سەیران تەپە ئاگری نەورۆزی کردەوە. لە ئاهەنگەکەدا مەشخەڵ هەڵگیرا و درووشمی "پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە" و "نەورۆزت پیرۆز سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە.

ئاهەنگەکە بە هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.

سێرت

لە گەڕەکی کۆپەراتیڤی سێرت هەزاران کەس بەشداری ئاهەنگی نەورۆزیان کرد. هەڵپەڕکێ کرا و درووشمی "ژن ژیان ئازادی" و "نەورۆز پیرۆز بێت" بەرزکرایەوە.