لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور یادی شەهیدان سارا و روکەن بەرزڕاگیرا
شەهید سارا تۆڵهەڵدان (دلارا ئورپەر) و شەهید روکەن زەلال (ئەمەل فەرەمەرز حسێن) کە لە مێرسین چالاکی گیانبازییان کردبوو لە مەخمور یادیان کرایەوە.
شەهید سارا تۆڵهەڵدان (دلارا ئورپەر) و شەهید روکەن زەلال (ئەمەل فەرەمەرز حسێن) کە لە مێرسین چالاکی گیانبازییان کردبوو لە مەخمور یادیان کرایەوە.
بۆ شەهید سارا و روکەن زەلال کە لە ٢٦ی ئەیلولدا لە ناوچەی مەزیتلی مێرسین لە دژی گوشار لەسەر زیندانەکان و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دژی گەریلاکان چالاکی گیانبازییان کردبوو، لە کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی مەخمور مەراسیمێکی دایکردنەوە بەڕێوەچوو.
مەراسیمی یادکردنەوەکە بە بەشداری سەدان کەس لە دانیشتوانی کەمپەکە لە دەزگای بنەماڵەی شەهیدان بە خولەکێک رێزلێنان لە گیانی سەرجەم شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد.
دوای رێزلێنانەکە لەسەر واتا و گرنگی شەهیدبوون، هاووتەبێژی دەزگای بنەماڵەی شەهیدان سوڵتان یڵدزتان قسەی کرد.
سوڵتان یڵدزتان لە سەرەتای قسەکانیدا لە کەسایەتی شەهید سارا و روکەندا هەموو شەهیدانی ئازادی کوردستانی بەبیرهێنایەوە و وتی: "لە کاتێکی وادا کە چەکی کیمیایی لە چیاکانی کوردستان بەکاردەهێنرێن، ئەنجامدانی ئەم چالاکییە، بۆ گەلی کورد و تێکۆشانی ئازادی زۆر بە نرخە. لە ناو جەرگەی دوژمندا لە ساری مێرسین چالاکی هەڤاڵ سارا و روکەن ترسی خستە فڵی دوژمنەوە. ئەم چالاکییە وەڵامێکی گەورەیە بۆ میت و خیانەتکاران کە رۆژانە هەڤاڵانمان شەهید دەکەن. ئێمە بە گیان و تێکۆشانی ئەو هەڤاڵە قارەمانانە سەرکەوتن دەستەبەر دەکەین".
مەراسیمی رێزلێنانەکە بە دروشمەکانی "شەهید نامرن" و " بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتاییهات.
هـ . ب