لە کەمپی شەهید ڕۆستەم جودی ئاگری نەورۆز کرایەوە

گەنجانی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی کۆریۆگرافییەکیان بۆ نەورۆز ئەنجامدا، تێیدا بە ڕیزکردنی مەشخەڵەکان نەخشەی کوردستانیان نەخشاند.

لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) ئاگری نەورۆز کرایەوە. خوێندکارانی قوتابخانەکان بەشداری ئاهەنگەکە بوون. خوێندکاران کۆریۆگرافییان ئەنجامدا و بە ڕیزکردنی مەشخەڵ نەخشەی کوردستانیان درووستکرد.  

خوێندکاران لە گردە بەرزەکانی کەمپەکە مەشخەڵەکانیان داگیرساند و تا گۆڕەپانی ٤ ی نیسان ڕێپێوانیان کرد. خوێندکاران لەوێ بە مەشخەڵەکانیان کۆریۆگرافیای نەخشەی کوردستانیان بە درێژایی ١٥٠ مەتر نەخشاند.

پاشان ئاگرێکی مەزنیان کردەوە و لە دەوری ئاگرەکە هەڵپەڕین.

لە ئاهەنگەکەدا بێ وەستان درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" بەرزکرایەوە.