لە نزیک کفری درۆنێک کەوتە خوارەوە
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی سەید مارەڵای سەر بە شارەدێی کۆکس لە شارۆچکەی کفری لە سنووری گەرمیان درۆنێک کەوتەخوارەوە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی سەید مارەڵای سەر بە شارەدێی کۆکس لە شارۆچکەی کفری لە سنووری گەرمیان درۆنێک کەوتەخوارەوە.
لە گوندی سەید مارەڵای سەر بە شارەدێی کۆکس لە شارۆچکەی کفری لە سنووری گەرمیان، درۆنێک کە دوو مووشەکی پێوە بووە کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام نەتەقیوەتەوه.
ئەو شوێنەی درۆنەکەی لێکەوتووەتە خوارەوە، دوور بووە لە شوێنی نیشتەجێ بوون و هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی نەبووە.
لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، ماوەی هەفتەیەکە چەندین درۆن و مووشەک لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم کەوتوونەتە خوارەوە و تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتووەتەوە.