لە ئێلح پۆلیس هێرشی کرد، گەنجان بەرخۆدان دەکەن

لە ئێلح پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر چالاکی دژی قەیوم، گەنجان دژی هێرشەکە بەرخۆدانیان کرد و بە بەرد وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە.

لە ئێلح پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر چالاکی دژی کودەتای قەیوم. پۆلیس بە ئۆتۆمبیلی جۆری تۆما و ئەقرەب و گازی فرمێسکڕێژ و ئاو هێرشیان کردە سەر گەل.

گەنجان بەرامبەر هێرشی پۆلیس، لە شەقامی گوڵستان و کۆماندۆ بە بەرد وەڵامیان دایەوە.

بەرخۆدانی گەنجان دژی هێرشەکان بەردەوامە.