لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بومەلەرزە ڕوویدا و سەدان کەس برینداربوون
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بومەلەرزە ڕوویدا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ٢٧٦ کەس برینداربوون.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بومەلەرزە ڕوویدا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ٢٧٦ کەس برینداربوون.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بومەلەرزەکەی ٥.٧ پلە بە پێوەری ڕێختەر و بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٤:٠٠ لە ناوچەی خوێی پارێزگای ورمێ ڕوویداوە.
ڕووپێوی جیۆلۆجی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، بوومەلەرزەکە لە ١٠ کیلۆمەتریی قوڵایی ژێر زەوی و لە شوێنێک بە دووریی ١١.٦ کیلۆمەتر لە ناوچەی خوی ڕوویداوە.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ٢٧٦ کەس بەهۆی ئەو بومەلەرزەیەوە برینداربوون.
بەرپرسانی ئێران ڕایانگەیاند، دۆخی تەندروستی زۆرێک لە بریندارەکان مەترسیدارە.
ژ.ت