لەدژی کوشتنی ئاکارسەل لە ٥١ شار چالاکی ئەنجام دەدرێن
ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە بە مەبەستی شەرمەزارکردنی ناگیهان ئاکارسەل ئەندامی ناوەندی لێکۆلینەوەی ژنۆلۆژی لە ٥١ شار چالاکی ئەنجام دەدات.
ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە بە مەبەستی شەرمەزارکردنی ناگیهان ئاکارسەل ئەندامی ناوەندی لێکۆلینەوەی ژنۆلۆژی لە ٥١ شار چالاکی ئەنجام دەدات.
ئەنجومەنی ژنانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بە مەبەستی ئیدانەکردنی کوشتنی ناگیهان ئاکارسەل ئەندامی ناوەندی لێکۆلینەوەی ژنۆلۆژی و ئەدیتۆری گۆڤاری ژنۆلۆژی کە لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا لە سلێمانی شەهیدکرا، دەڕژێنە نێو شەقامەکان. بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە ئەمڕۆ و سبەینێ لە ٥١ شار چالاکی ئەنجام دەدرێن. هەروەها شەهیدکردنی ئاکارسەل شەرمەزار دەکرێت.
ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە لەمبارەیەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و گوتی، " ئێمە بە پێشەنگایەتی ژنان سیستمی دیموکراتی کە تێیدا ئازادی ژنان سەروەر بێت، بە تەئکیدی پێکدەهێنین. گەورەکردنی تێکۆشان دەبێتە بەڵێنمان بۆ ناگیهان. ئێمە پێنوسەکەی و خەلایەکانی و دەنگی ئەو رێگە نادەین لەبیربکرێت. پێنوسەکەی ناگیهانمان هەڵگرت و لە هەموو گۆڕەپانێک دەنگمان بەرز دەکەینەوە. بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی لە هەموو دەڤەرێک بە دەنگێکی بەرز هاوار دەکەین."
ف.ق