مافناسانی نێونەتەوەی لە دژی گۆشەگیری لە ئامەدن

ئەندامانی مافناسان لە دژی گۆشەگیری، لە دژی گۆشەگیری ئیمراڵی سەردانی ئۆهەدە و کۆمەڵەی ژنی رۆزایان لە ئامەد کرد.

ئەندامانی شاندی مافناسانی نێونەتەوەی لە دژی گۆشەگیری، بۆ چاوپێکەوتنیان پەیوەست بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئامەدن. مافناسان لە ئیسپانیا، ئیتالیا، سوید، نەرویج، ئەفریقای باشور سەردانی کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە) یان کرد. شاندەکە لە لایەن هاوسەرۆکی ئۆهەدە ئەکین یەتەر و بەڕێوەبەرانی کۆمەڵە، هەروەها پارێزەری عەبدوڵا ئۆجالان مەزلوم دینجەوە پێشوازییان لێکرا.

ئەکین یەتەر لە کاتی سەردانیکردنەکەدا قسەیکرد و لەسەر کارەکانی کۆمەڵەکەیان زانیاری دا بە شاندەکە.

هەروەها یەتیر و بەڕێوەبەرانی ئۆهەدە، لە سەر پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، گۆشەگیری ئیمراڵی و دۆخی زیندانەکانی تورکیا زانیارییان دا بە شاندەکە.

مافناسان سەرەنجیان خستەسەر گرنگی پشتیوانیکردنی پیشەیی. ئەندامانی شاندەکە ئاماژەیان بەوەکرد لە نزیکەوە بەدواداچون بۆ گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن و لە پلاتفۆڕمی نێونەتەوەیدا باسی دەکەن.

دواتر ئەندامانی شاندەکە سەردانی کۆمەڵەی ژنی رۆزایان کرد. سەرۆکی کۆمەڵەی ژنی رۆزا، سۆزان یشبیلەن بە شاندەکەی ڕاگەیاند دوای ئەوەی ڕێکخراوەکانی ژنان لە لایەن قەیومەکانەوە دەستبەسەرکران، کارییان زەحەت بووە. هەروەها سۆزان لەسەر کار و خەباتی کۆمەڵەکەیان زانیاریی بە شاندەکە دا. ئەندامانی شاندەکەش پشگیریی خۆیان بۆ کۆمەڵەیی رۆزا دەربڕی.

سەردانیکردنی ئەندامانی شاندەکە بەردەوام دەبێت.