هاوڕێ جەبار لە بارەی قڕکردنی سەر گەلی کورد، قسەی بۆ ئاژانسی فورات نیوز(ANF) کرد و وتی: "گەلی کورد بە درێژایی مێژو، لە ژێر داگیرکاری هەرێمی و نێودەوڵەتیدا بووە، لەم پێناوەشدا قوربانی زۆری داوە، وە ئەو قڕکردنانە زیاتربوو".
'قڕکردنەکان هەمەچەشنتر دەبن'
لە درێژەی قسەکردنیدا وتی: "لەپاڵ قڕکردنی جەستەیدا، قڕکردنی کلتوریش بەڕێوەدەچێت، لە باشوری کوردستان ئەو قڕکردنە بەشێوەیەکی زۆر هۆڤانە بەڕێوەدەچێت، لە ڕەهەندی ئەخلاقی و چاند وشوناس و زمانەوە، هێرشی سەر تاکی گەلی کورد دەکرێت، کە ئەمەش ڕەنگیداوەتەوە لە زیهنێت و بیرکردنەوەی کۆمەڵگا".
'دوژمن هەوڵی لە ناوبردنی ئەو دەنگە ئازادانە دەدات'
هاوڕێ جەبار، وتی: "دەبینین ڕۆژانە تاکە ئازادی خوازەکانی گەلی کورد، لە باشور بە ئامانج دەگیرێن، چ لە گەرمیان بێت چ لە کوێستان بێ، لە شاربێت یا لە گوند بێت، دوژمن دەیانکات بە ئامانج و هەوڵی لە ناوبردنی ئەو دەنگە ئازادانە دەدات. بەڵام سەلمێنراوە گەلی کورد بەوانە لە ناوناچێت، تەنها دوژمن دەیەوێت لەو ڕێگایانەوە ئیرادەیان بشکێنێت، بەڵام ئەو دەستکەوتانەی کە دروستبووە، ئێستا هێز و ئیرادەیەک هەیە کە دەیانپارێزێت".
'ئێستا فکر و ئایدیایەک ڕێبەرێتی گەلی کورد دەکات'
هاوڕێ جەبار لە بەردەوامی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد کە لە ئێستادا گەلی کورد وەک سەدەکانی ڕابردوو نیە، کە کۆمەڵگەیەکی بێ ئایدیا و بێ ڕێبەر بێت وە وتی: "ئێستا کەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوین کارەکتەرێکی سەرەکییە، ئەم هێز و ئیرادەیەش، بە ڕێبەرایەتی فکر و ئایدۆلۆژیایی ڕێبەر ئۆجالانە، هیچ هێز و وڵاتێک بەبێ ئەم فکر و ئایدۆلۆژیایە ناتوانێت بچێتە پێش".
'مۆدێلی نەتەوەی دیموکرات، لەواقعدا پراکتیزە دەکرێت'
هاوڕێ جەبار، باسی لە سوریا و سیستەمی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاواکردو وتی: "وڵاتانی ئەوروپی و سیستەمی سەرمایەداری کۆی ئەو مۆدێل و سیستەمانەی کە دەیانەوێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بیچەسپێنن، تا ئێستا نەیانتوانیوە بە دەستی بێنن. بۆیە دەبینین لە بەرامبەر ئەوەدا مۆدێلی نەتەوەی دیموکرات (پارادایمی نەتەوەی دیموکرات)، کە گەلی کورد پێشەنگایەتی دەکات، وە ئەوەشی ئەو مۆدێلەی داڕشتوە، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، ئێستا ئەو مۆدێلە لە عەرزی واقعدا پراکتیزە دەکرێت، وە سەرکەتوشبووە، دەبینین گەلانی کورد و عەرەب و کلدان و ئاشور لە ناو مۆدێلە دەژین و ئازادی خۆیانی تێدا دەبیننەوە".
هـ . ب