نەورۆز لە چەند شارێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیرۆزکرا
هەزاران هاوڵاتی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە جلوبەرگی کوردییەوە جەژنی نەورۆزیان پیرۆز کرد.
هەزاران هاوڵاتی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە جلوبەرگی کوردییەوە جەژنی نەورۆزیان پیرۆز کرد.
ئەمڕۆ لە شارەکانی مهاباد و سەردەشت و شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەزاران کەس بە جلوبەرگی کوردییەوە ڕوویانکردە گۆڕەپانەکانی تایبەت بە ئاهەنگی نەورۆز و جەژنی نەورۆزیان پیرۆز کرد.
سەرەڕای فشار و ڕێگرییەکانی دەوڵەتی ئێران، کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەجۆشەوە ئاگری نەورۆزیان کردەوە و بە هەڵپەڕکێ و گۆرانی کوردی نەورۆزیان پیرۆز کرد.