پاکتاوی سیاسی؛ دەوڵەتی تورک لە وان سزای زیندانیکردنی بەسەر ٩ کەس دا سەپاند

٩ کەس، کە لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی گەلی کورددا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکەوە لە وان دەستگیرکرابوون، سزای زیندانیکردنیان بۆ دەرکرا و زیندانیکران.

لە ٣ی حوزەیران دا لە وان ١٧ کەس لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتیی کۆماریی دەوڵەتی تورک و لە هەڵکوتانە سەر ماڵان دا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتى تورکەوە بە پاساوی "هاوکاریکردنی دارایی رێکخستن" دەستگیرکران و لە دوای لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکان ڕەوانەى دادگا کران.

دوای ئەوەى داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک وتەى لە دەستگیرکراوەکان وەرگرت ٨ کەسیانی بە مەرجی مانەوە لە ژێر چاودێریی دادگادا ئازاد کرد و بۆ بۆ زیندانیکردنیان ٩ کەسی تری لە دەستگیرکراوەکان ڕەوانەى دادگای ئێشکگر کرد.

دادگاش لەسەر داوای داواکاری گشتی و بە پاساوی "هاوکاریکردنی دارایی رێکخستن"، "ئەندامبوون لە رێکخستن" دا سزا زیندانیکردنی بۆ ئەو ٩ کەسە دەرکرد و زیندانیکران و ناوی زیندانیکراوەکانیش بریتییە لە، بەهیجە ئابی، عومەر ئیشک، ساڵح ئیپەک، هارون ئۆکای، یڵماز بەرکی، ئاتیلا کومالی، یەعقوب ئاسڵان، ئەڤین کەسکین و عەبدولکەریم بایت.

ژ.ت