پارێزگاری شرنەخ لەگەڵ سەرۆك جاشەكان كۆبوویەوە

بەدەست پێكردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە شرنەخ، قڕكردن و لەناوبردن و بڕینەوەی دارستانەكانیش بێ راوەستان دەستی پێكردوە. بەگوێرەی زانیاریەكانیش عوسمان بیلگین پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە شرنەخ لەگەڵ سەرۆك جاشەكان كۆبووەتەوە.

بەدەست پێكردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر چیای گابار و چیای جودی لە شرنەخ، قڕكردن و بڕینەوەی دارستانەكان بێ راوەستان دەستی پێكردووە و بەردەوامە. هەر بەگوێرەی زانیارییەكان هاوکات لەگەڵ ئەو ئۆپەراسیۆنە و تاڵانکارییەدا عوسمان بیلگین پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە شرنەخ لەگەڵ سەرۆك جاشەكان كۆبووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان لە سەرچاوە هەرێمییەکانەوە؛ كۆبوونەوەكە لە باڵەخانەی پارێزگا پێكهاتووە. سەرۆكایەتی كۆبوونەوەكە لەلایەن خودی پارێزگارەوە "عۆسمان بیلگین" و محەمەد کۆنگور سەرۆكی فدراسیۆنی جاشە کوژرا و بریندارەکانەوە کراوە و ئەندامانی كۆمەڵەی جاشەکان و زۆرێك لە سەرۆك جاشەکانیش بەشداری كۆبوونەوەكە بوون.

لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەکە تاوەکو ئیستا زانیاری زیاتر بڵاونەكراوەتەوە.

ژ.ت