پەرتووكی"كۆشتنی پیاوێتی" لەبەردەستی خوێنەرانە

پەرتووكی"كۆشتنی پیاوێتی"، چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانی تورك"ماهیر ساین"ە لەگەڵ رێبەر گەلی كورد"عەبدوڵڵا ئۆجالان".

پەرتووكی كۆشتنی پیاوێتی، سەبارەت بەخەبات و تێكۆشانی گەلی كورد بەپێشەنگایەتی"عەبدوڵڵا ئۆجالان"ە.

سازدانی پەرتووكە؛ لەلایەن ماهێر ساینەوە بەزمانی توركیە و لەلایەن رۆژنامەوان و چالاكوانی بواری مافەكانی ژنان"نەجیبە قەرەداخی"یەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی كوردی"سۆرانی" و لەلایەن، وەگێڕ؛ لۆقمان عەبدوڵڵاوە كاری پێداچوونەوەی بۆ كراوە و نرخەكەی حەوت هەزار دیناری عێراقیە و چاپی یەكەمیەتی.

بۆ دەستخستی پەرتووكەكە دەتوانن نامە بۆ ئەم پەیجە" https://web.facebook.com/permalink.php?story_fbid=129393353086186&id=117336987625156&_rdc=1&_rdr"بنێرن.

لەپێشەكی پەرتووكەكەدا هاتووە؛ پاشاوە دژبەرەكانی قۆناخێكی دیاریكراو ئێدی لەگەڵ رۆژی ئەمڕۆ نایتەوە. لەقۆناخی"كورد نییە"یەوە ئەمڕۆ دەڵێین"هەیە، بەڵام تیرۆریستە". لەقۆناخی"دامەزراندنی رێكخراوەی تر، نەتەوەپەرەستیە"گەیشتینە قۆناخی"تێگەیشتنی ئاپۆ بۆ سۆسیالیزم هەڵەیە". كەواتە رێیەك گیراوەتە بەر و مەودایەكی بڕیووە، ئەگەر سوور بی لەسەری دەتوانی دوورتر بچیت. كوردان سەردەكەون و ئێمەش لەگەڵیان سەردەكەوین. بەڵام ئەوانەی پشتگۆیی دەخەن لەتۆمارە رەشەكانی مێژوودا ناسڕدرێنەوە، بێگۆمان ئەگەر مێژوو هێندە گرنگییان ببینێ تا مامەڵەیان لەگەڵ بكات".

ف.ق