رووداوێکی هاتووچۆ لە دهۆک: ٥ کەس گیانیان لەدەستدا
لە پارێزگای دهۆکی باشووری کوردستان لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆ پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووجۆی دهۆک رایگەیاند، ئەمرۆ لە سەر رێگەی کەڵەک-بەردەڕەش لەو پارێزگایە رووداوێکی هاتووچۆ روویداوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە لە ئەنجامی ئەو رووداوە ٥ کەس کە سیانیان ژن و یەکێکیان منداڵ بوون، گیانیان لەدەستداوە.
رووداوەکە پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ روویداوە و لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆکدا هاتووە کە رووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و تانکەرێکی گواستنەوەی سوتەمەنی تورکیدابووە.
لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٢ دا ٣ هەزار و ٧٠٦ رووداو تۆمارکرابوون و ٤٤٥ کەسیش بە هۆیانەوە ژیانیان لەدەستدابوو. لەو رووداوانەدا ٧ هەزار و ٢٥٠ کەس بریندارببون. تائێستا ئاماری رووداوەکانی هاتووچۆ لە ساڵی ٢٠٢٣ رانەگەیەندراوە.
هـ . ب