سانجار كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ سیاسه‌تی ده‌ربازكردن له‌ سزا نیشاندا

هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په‌ میتحات سانجار رایگه‌یاند، كه‌ كوشتنی گه‌نجێك له‌ ناوچه‌ی میدیادی مێردین ده‌ره‌نجانی مامه‌ڵه‌ی ئه‌منییه‌وه‌ و كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ سیاسه‌تی ده‌ربازكردن له‌ سزا نیشان دا.

هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) میتحات سانجار دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئاشتی كه‌ دوێنێ له‌ سلۆپیی شڕنه‌خ به‌ڕێوه‌چوو چووه‌ مێردین و له‌ شه‌قامی مێژوویی مێردین سه‌ردانی پیشه‌وه‌رانی كرد. په‌رله‌مانتار و به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌ده‌په‌ش له‌گه‌ڵ سانجار بوون. سانجار به‌ عه‌ره‌بی و كوردی و توركی له‌گه‌ڵ پیشه‌وه‌ران قسه‌ی كرد و پرسه‌كانی تایبه‌ت به‌ شاره‌كه‌یان تاوتوێ كرد.

دوای سه‌ردانه‌كه‌ سانجار قسه‌ی كرد و سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر قه‌یرانی ئابووری و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ له‌ توركیا ته‌نگه‌ژه‌ی ئابوری و بژێوی هه‌یه‌.

پۆلیس و سه‌ربازه‌كان مه‌ده‌نییه‌كان دوكوژن به‌ هۆی سیاسه‌تی قوتاركردنه‌ له‌ سزا

سانجار سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر گه‌نجێك به‌ ناوی ئاده‌م كارا كه‌ له‌ ناوچه‌ی میدیادی مێردین له‌لایه‌ن پۆلیسه‌كانه‌وه‌ كوژررا و رایگه‌یاند، "رووداوی به‌م جۆره‌ به‌رده‌وام له‌ هه‌رێمه‌ رووده‌دده‌ن. ئاشكرایه‌ كه‌ پۆلیسه‌كان و ئۆتۆمبێله‌ زریپۆشه‌كان ده‌بنه‌ هۆكاری كوشتنی منداڵ و پیر و به‌ته‌مه‌نه‌كان. ئه‌و جۆره‌ كوشتنه‌، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ چاره‌سه‌رنه‌كردنی پرسی كورده‌وه‌ هه‌یه‌. چونكه‌ له‌ به‌رامبه‌ر كێشه‌كانی كورد بیركردنه‌وه‌ی ئه‌منی هه‌یه‌. پۆلیس و سه‌ربازه‌كان كه‌ دوكوژن، له‌و بڕوایه‌دان كه‌ بێ سزا ده‌ربازیان ده‌بیچت. سیاسه‌تی قوتاركردن له‌ سزا رووداوی به‌م جۆره‌ زیاتر ده‌كات. ئێمه‌ له‌ هه‌موو گۆرشه‌پانێكدا رووداوه‌كان ده‌خه‌ینه‌ ژێر چاودێری تا به‌رپرسیاران دادگایی بكرێن و رووداوه‌كان روون بكرێنه‌وه‌".

هـ . ب