ساتی بەکارهێنانی بۆمبی قەدەغە لە ئاڤاشین و زاپ
دوو ڤیدیۆ بڵاوکرانەوە کە تیایاندا دەردەکەوێت سوپای تورک لەبەرامبەر گەریلاکاندا بۆمبی قەدەغە بەکاردەهێنێت.
دوو ڤیدیۆ بڵاوکرانەوە کە تیایاندا دەردەکەوێت سوپای تورک لەبەرامبەر گەریلاکاندا بۆمبی قەدەغە بەکاردەهێنێت.
زۆرجار دەستنیشانکرا کە سوپای تورک لە بەرامبەر گەریلاکان بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی، تەرمۆباریک، فۆسفۆڕ کە قەدەغەن هەروەها چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت.
دوو دیمەنی دیکە گەیشتنە دەستمان کە دیسان رژێمی ئاکەپە-مەهەپە و سوپای تورک تاوانی شەڕ دەکەن.
دیمەنی یەکەم کە گۆڕەپانی بەرخودانی وەرخەلێی ئاڤاشین تۆمار کراوە. کاتی شەهیدبوونی دوو گەریلا بە ناوەکانی باز مۆردەم و هەڵبەست کۆچەرینە بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی. رێکەوت ٢٠ی ئابی ٢٠٢٢ە. بە بۆمبی قەدەغە تەقینەوەی یەک لە دوای یەک روودەدات. گەریلاکان نەیانتوانیوە تەقینەوەی یەکەم کە گەورەتر بووە تۆمار بکەن، بەڵام دووەم تەقینەوەی گەورەیان تۆمار کردووە. دواتر دیمەنەکە هەموو شت رووندەکاتەوە.
دیمەنی دووەمیش لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە تونێلەکانی شەڕی شەهید هەورێی گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید شاهینی زاپ تۆمار کراوە. دەبینرێت کە تەقینەوەیەک گەورە و بەهێز روودەدات و ئەوەشی کە چۆن بە گۆڕەپانەکەدا بڵاو دەبێتەوە.
لە هەردوو بۆردومانەکاندا کە بە بۆمبی قەدەغە ئەنجامدراون گەریلا لە تونێلەکاندا خۆڕاگری دەکەن. ئەو گەریلایانەی ئەو ساتانەیان بینیبوو دەیانوت، "لەکاتی تەقینەوەدا، وەک ئەوەبوو زەوی و شاخ دەهەژان. دواتر گازێکی ژەهراوی بڵاو دەبووەوە.
گەریلا لە بەرامبەر بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی خۆڕاگری دەکات.
هـ . ب