شیار ئامەد کە یەکێک بوو لە ئەندامانی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە پەیوەست بە کۆنگرە مێژووییەکە هەڵسەنگاندی کرد و دەسنیشانی کرد کۆنگرە دەستپێکی قۆناغێکی نوێی مێژووییە و گوتی: "کۆنگرە بووە مانادارترین وەڵامگۆی بانگەوازی 'ئاشی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆ."
ئامەد ئاماژی بەوەشدا کۆنگرەکە بۆ بونیادنانی سۆسیالیزمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، گوزارشتە لە دەستپێکی پرۆسەیەکی نوێ و گوتی: "ئەم پرۆسە نوێیە نەک بە تەنها بۆ گەلی کورد، هاوکات بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوینیش بە مانای هەڵهاتنی ئاسۆیەکی نوێ دێت."
هەڵسەنگاندی شیار ئامەد بەم شێوەیە:
"کۆنگرە بە بڕیاری کۆتایهێنان بە ڕێبازی تێکۆشانی چەکداری بووە مانادارترین وەڵامگۆی بانگەوازی 'ئاشی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆ. کۆنگرەکە سەرەتا سڵاوی لە بەرخۆدانەکانی ڕێبەر ئاپۆ کرد، بەتەواوەتی بە کۆکردنەوەی بۆچوونەکانەوە وەڵامی بانگەوازییەکی ڕێبەرێتی دایەوە. هاوکات بە جۆشەوە پێشوازی لە بڕیارەکانی کرا. لەم کۆنگرەکەیەدا خاوەنداری لە کۆی خەباتی پەکەکە و شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری کرا و لە حەقی کارەرەوە تا هەڤاڵان فواد و ڕەزا، لە هەموو شەهیدان بە ڕێزدارییەوە یاد کرانەوە، ئەو خەباتە سیاسەیی بەڕێز سری سورەیا ئۆندەر لە پێناو پرۆسەکەدا کردوونی بە کۆنگرە وەڵامی درایەوە.
بۆیە ئەم کۆنگرەیە هەرچەندە کۆنگرەی فەسخکردنی پەکەکەیە بێگومان هاوکات دەستپێکی سەردەمێکی نوێیە.هەم کۆتایی سەردەمێکە و هەمیش سەرەتای سەردەمێکە. لەسەر ئەم بنەمایە لە هەرێمەکە و گۆڕەپانی نێونەتەوەییدا لە خەباتی ئەنتەرناسیۆنالیستییدا ئاسۆیەکی نوێی هێنایەئاراوە. پێویستە مرۆڤ بەم شێوە لە کۆنگرەکانی پەکەکە بڕوانیت، کۆنگرەی یەکەم بە مانای تێکشاندنی سیاسەتەکانی مردنە لەسەر کوردستان، کۆتا کۆنگرەشە لەسەر بنەمای ئازادی گوزارشتە لە دەستپێکی سەردەمێکی نوێ. ئەمەش بەمانای ئەوەدێت لە پرۆسەی نوێدا هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین پێکەوە کۆمەڵگەیەکی ئاشتیخواز بونیاد دەنێن.
بەڕاستی باسی پرۆسەیەکی لەو شێوەیە دەکەین کە دەبێتە گەورەترین گەشەدان. بۆیە هەم لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوین و هەمیش لەسەر سیاسەتی جیهانی کاریگەری دادەنێت. ئەم کۆنگرەیە پاساو لە دەستی هەموو ئەو هێزانەدا ناهێڵێتەوە کە پەکەکەیان تاوانبار دەکرد، بۆیە هیوایەکی مەزنی لە هەموو جیهاندا بڵاودەکاتەوە. ڕێبەر ئاپۆ دەرگای نوێی کردەوە، هیوادارین هەموو هێزەکان ئەم ڕاستییە ببین و مانادار وەریگرن.
پێویستە ئێمەیش بە بەرپرسیارێتییەکی مەزن و جددیترەوە نزیکی پرۆسەکە ببینەوە و زیاتر خەبات بکەین. بۆ بونیادنانی سۆسیالیزمی دیموکراتیک و کۆمەڵگەخواز، لە هەمووکاتان زیاتر پێویستە لەگەڵ کۆمەڵگەدا یەکانگیربین. بەتایبەت دەبێت زمانی دیموکراتیک و دیالۆگی سری سورەیا ئۆندەر بە بنەما بگرین و پرۆسەکە بەرەوو پێشەوە بەرین. لەم کۆنگرەیەدا ڕوح و زمانی وی سەروەر بوو.
کۆنگرە بەرپرسیارێتی خۆی بەجێگەیاندووە. ئەم سەردەمە سەردەمی بونیادانی ئازادییە. ئەو سیستەمەی لەسەر نکۆڵیکردنی کوردان بونیادنرابوو گورزی کوشندەی بەرکەوت. بۆیە دەتوانین باسی سەرکەوتنی ئایدۆلۆژیای ڕێبەرێتی بکەین. گەر مرۆڤ لەسەر ئەم بنەمایە نزیکی کۆنگرە ببێتەوە ئەوا نزیکایەتییەکی مانادارە."