کەسوکاری بێسەرشوێنکراوان لە ئامەد، ئێلح و جولەمێرگ کۆبوونەوە

کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان و کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) لە ئامەد، ئێلح و جولەمێرگ بە دروشمی "با بێسەروشوێنکراوان بدۆزرێنەوە، تاوانباران دادگای بکرێن" چالاکییان ئەنجام دا.

لقی ئیهەدەی ئامەد و کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان لە هەفتەی ٨٥٠ی چالاکییەکانیاندا لە بەردەم مۆنۆمێنتی یاشام هاکی لە پارکی کۆشیۆغلۆ کۆبوونەوە. لە چالاکییەکەدا وێنەی بێسەروشوێنەکران هەڵگیرا. ئەندامانی ئیهەدە و کەسوکاری بێسەروشوێنکراوەکان بەشداری چالاکییەکە بوون. لە چالاکییەکەدا لە چارەنووسی، سەلیم ئۆرهان (٤٦)، حەسەن ئۆرهان (٤٠) و جەزایر ئۆرهان (١٧) پرسی کە لە ٢٤ی ئایاری ١٩٩٤ لەژێر چاودێریدا بێسەروشوێنکران و پاشان ئێسکەکانیان لە گۆڕێکی بە کۆمەڵدا دۆزرایەوە.

ئەندامی کۆمیسۆنی بێسەروشوێنکراونی لقی ئیهەدەی ئامەد بەرفین ئەلچی چیرۆکی سەلیم ئۆرهان و جەزایر ئۆرهانی خوێندەوە.

ڕاگەیاندراوەکە لە دوای چالاکی دانیشتن کۆتایی هات.

ئێلح

لە ئێلح پارێزەرانی ماف و کەسوکاری بێسەروشوێنکراون، لە چالاکی ٦٨٦ دا لە پێش مۆنۆمێنتی مافەکانی مرۆڤ لە شەقامی گوڵستان کۆبوونەوە. لە چالاکییەکەدا لە چارەنووسی زەکی دیریل (١٦) و خزمی ئەو ئیلیاس دیریل (١٢)یان پرسی کە لە ٢ی ئایاری ١٩٩٤ لە کاتی ڕۆشتن بەرەو شەرناخ لە خاڵیکی سەربازییدا دەستبەسەرکران، پاشان برانە بنەکەی پۆلیس و لە دوای ئەوە زانیاریی لەسەریان نەزانراوە.

هاوسەرۆکی لقی ئیهەدەی ئێلح ڕومەیسا دەنیز چیرۆکی دیریلەکانی خوێندەوە

ڕاگەیاندراوەکە بە چالاکی دانیشتن کۆتایی هات.

جۆلەمێرگ

ئیهەدە و کەسوکاری بێسەروشوێنکراون لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ چالاکی ١٧٦هەمینیان ئەنجام دا. چالاکییەکە لە شەقامی سانات ئەنجام درا. لە چالاکییەکەدا لە بکوژی نامیق ئەردۆگانیان پرسی کە لە ٩ی ئایاری ١٩٩٤دا لە لایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورکەوە دەستبەسەرکرا و پاشان تیرۆر کرا.

ڕاگەیاندراوەکە بە چالاکی دانیشتن کۆتایی هات.