ته‌رمی ئه‌و گه‌ریلایه‌ی له‌ به‌ستا شه‌هیدببوو راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرا

ته‌رمی گه‌ریلای هه‌په‌گه‌ مه‌زڵوم به‌هادر كه‌ له‌ هه‌رێمی به‌ستای شڕنه‌خ له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕ و ئۆپراسیۆنی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر شه‌هیدببوو، راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرایه‌وه‌.

گه‌ریلای هه‌په‌گه‌ مه‌زڵوم به‌هادر له‌ هه‌رێمی به‌ستای شڕنه‌خ له‌ شه‌ڕ له‌ دژی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ردا شه‌هید ببوو.

بنه‌ماڵه‌كه‌ی ته‌رمی گه‌ریلای هه‌په‌گه‌ به‌هادریان ناسیه‌وه‌ و له‌ پزیشكی دادی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌ شڕنه‌خ وه‌ریان گرته‌وه‌.

راگه‌یه‌نرا كه‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رمی به‌هادر له‌ ناوچه‌ی سه‌یحانی ئه‌ده‌نه‌ به‌خاكبسپێرن به‌ره‌و ئه‌و شاره‌ كه‌وتوونه‌ته‌ڕێ.

هـ . ب