ئاسایشی سلێمانی: تاوانبارانی شەهیدکردنی ئاکارسەل دەستگیرکراون
ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، تۆمەتبارانی شەهیدکردنی ناگیهان ئاکارسەل بە هەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر- کۆیە دەستگیرکراون.
ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، تۆمەتبارانی شەهیدکردنی ناگیهان ئاکارسەل بە هەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر- کۆیە دەستگیرکراون.
بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند کە تاوانبارانی شەهیدکردنی ناگیهان ئاکارسەلیان لە ناوچەیەکی نێوان هەولێر – کۆیە دەستگیرکردووە و لە ئێستادا لەسەر فەرمانی دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە”.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز چەند جارێک پەیوەندیی بە یاسین سەمیع، وتەبێژی ئاسایشی سلێمانییەوە کردوە، بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر لەسەر تۆمەتبارەکان، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکانی نەدراوەتەوە.
سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ ڕۆژنیوز ئاشکرایکرد، کە تۆمەتبارەکان لە دوایین خاڵی پشکنینی ئاسایشی یەنەکە لە سماقوڵیی دەستگیرکراون و هەوڵیانداوە بپەڕنەوە بۆ سنووری پەدەکە.
ئەمڕۆ کاتژمێر لەنێوان ١٠:٠٠ بۆ ١١:٠٠ لە گەڕەکی بەختیاری سلێمانی، ناگیهان ئاكارسهل سهرنوسهری گۆڤاری ژنۆلۆژی و ئهندامی ناوهندی لێكۆڵینهوهی ژنۆلۆژی، چالاكوانی ژنان و ئهكادیمیسیان بە دەستڕێژی گولە شەهیدکرا.
تەژەکە – ئە، کۆنگرەی ستار، ئەكادیمیای ژنۆلۆژی دوابەدوای یەک راگەیەندراویان لەبارەی شەهیدکردنی ئاکارسەل بڵاوکردەوە. رێکخراوەکانی ژنان رایانگەیاند، پێویستە بە زوترین کات تاوانبارانی شەهیدکردنی ئاکارسەل دەستگیربکرێن، بە پێچەوانەوە بەر شەپۆلی شۆڕشی ژنان دەکەون کە لەم کاتەدا کوردستان و ناوچەکە و جیهان بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە جۆش و خڕۆشی شۆڕشی ژنی ئازاددایە.
لەماوەی ساڵێكدا لەشاری سلێمانی باشوری کوردستان پێنج كردەوە تیرۆریستی لەبەرانبەر وڵاتپارێز، پێشەنگ و تێکۆشەرانی کورد ئەنجامدراون و تاوەکو ئێستا، هیچ کەسێک بە تۆمەتی ئەم کردەوە تیرۆریستیانە کە لەلایەن بەکرێگیراوانی میت و بە هاوکاری پەدەکە ئەنجامدراون دەستگیرنەکرابوون.
راگەیەنراوی ئاسایشی سلێمانی دەبێتە یەکەم هەنگاو کە باس لە دەستگیرکردنی تاوانبارانی شەهیدکردنی تێکۆشەڕێکی کورد دەکرێت. ئەمەش لە کاتێکدایە کە چەندین جار لە ئاستی باڵادا پێشەنگەکانی تەڤگەری ئازادی کوردستان، بانگەوازیان بۆ رێگریکردن لە شەهیدکردنی وڵاتپارێز و پیشەنگەکانی کورد و تەراتێبی دەزگا هەواڵگێریەکانی داگیرکەران بە تایبەتی دەزگای هەواڵگیری میتی تورک کردووە.
ف.ق