ئەندامی پارتی دەم ئەحمەد گون تیرۆرکرا

لە قلەبان ئۆتۆمبێلی حەمەد گون لە بەڕێوەبەرانی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (پارتی دەم) درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و بەهۆیەوە ئەحمەد گون ژیانی لەدەستدا.

لە گوندی تالۆکای سەر بە شارۆچکەی سێگرکی ناوچەی قلەبانی شڕنەخ ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەریی رێکخستنی پارتی دەم لە شارۆچکەکە ئەحمەد گون و کوڕەکەی بە ناوی عيبدولرەحیم گون درانە بەر دەستڕێژی گولـلە.

ئەحمەد گون لە شوێنی رووداوەکە ژیانی لەدەستدا و کوڕەکەشی برینداربوو.

راگەیەندرا کە ئەحمەد گون و کوڕەکەی بەمەبەستی کۆکردنەوەی دار لەو شوێنی رووداوەکەبوون.

هـ . ب