یەپەسە: تورگای کولجو چاوشی پسپۆڕمان سزادا
تیمەکانی وڵامدانەوەی شەهید عەڵی تۆڵهەڵدانی یەپەسە رایگەیاند، ٢٧ی ئاب لە دیلۆک تورگای کولجو چاوشی پسپۆڕیان سزاداوە.
تیمەکانی وڵامدانەوەی شەهید عەڵی تۆڵهەڵدانی یەپەسە رایگەیاند، ٢٧ی ئاب لە دیلۆک تورگای کولجو چاوشی پسپۆڕیان سزاداوە.
لە راگەیاندنی یەپەسەدا هاتوورر، " ٢٧ی ئابی ٢٠٢٢ لە پارکی یوزونجوی گەڕەکی ئاکیۆڵی ناوچەی شاهینبەیلی دیلۆک، تورگای کولچو چاوشی پسپۆڕ لەلایەن تیمەکانی وڵامدانەوەی شەهید عەلی تۆڵهەڵدانەوە سزادرا.
ئەم چالاکیە بۆ تۆڵەکردنەوەی بورهان ئاڵتینتاشە کە ٢٧ ساڵ لەمەوبەر شەهیدکرا و لە تەنیشت جادەیەک بەخاکسپێردرابوو و لە ٢٠١٩دا روفاتیی لە قۆتۆیەکدا رادەستی دایکی کرایەوە. چالاکیەکە بۆ تۆڵەی عەگید ئیپەکە کە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٠ تەرمەکەی بە کارگۆ بۆ دایکی رەوانەکرا. بۆ هاکان ئارسلانە کە روفاتیی لە گوێنیەکدا رادەستی باوکی کرایەوە کە ٧ ساڵ بوو شەهید کرابوو.
یەپەسە لە کۆتایی راگەیەنراوەکەیدا دەڵێت، " شەڕ خواستی دەوڵەتی تورکە. بۆیەش شەڕی ئێمەش لە ئاستێکی بەردا بەردەوام دەبێت بۆ رووخاندنی دەوڵەتی فاشیستی تورک. یەپەسە لە ٥٠مین ساڵیادی تێکۆشاندا خۆی بەڕێکخستن دەکات. تۆڵە لە فاشیزم دەکاتەوە و کۆمەڵگا ئازاد دەکات."
ف.ق