یەرەکە بە بۆنەی ١١هەمین ساڵیادی شەهادەتی فەرماندەی گەورە سمکۆ سەرهەڵدان ڕاگەیاند، "شەهید سمکۆ بە بەشداریی لە رێزەکانی گەریلادا خاوەنداریی لەو شۆڕشە کرد، کە رێبەر ئاپۆ بەرپای کردبوو و تا دوایین هەناسەی قارەمانانە تێدەکوشا".
فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) بە بۆنەی ١١هەمین ساڵیادی شەهادەتی فەرماندەی گەورە سمکۆ سەرهەڵدان (ماجد کاویان) ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
دەقی ڕاگەیاندراویەکەى فەرماندییی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە):
"بۆ رای گشتی و گەلەکەمان
١١مین ساڵرۆژی شەهیدبوونی فەرمانداری گەورە هەڤاڵ سمکۆ سەرهەڵدان (ماجد کاویان) بەبیر دەهێنینەوە، لە کەسایەتیی هەڤاڵ سمکۆ دا سەری رێز و نەوازش بۆ هەموو شەهیدانی شۆڕشی رزگاری گەلەکەمان لە هەموو پارچەکان بەتایبەت ئەو شەهیدانەی کە لە ساڵی ٢٠١١ لە شەڕی داسەپێندراوی رژیمی داگیرکەری ئێراندا شان بە شانی فەرماندە سمکۆ بە پێشەنگایەتی ئەو هەڤاڵە قارەمانە بوونە سەمبولی یەکێک لە گەورەترین بەرخۆدانی مێژوویی پەژاک. لە سەرەتای سەدەی ٢١دا گەورەیی و شکۆی گەلەکەمانیان لە بەرانبەر ئەو هێرشە دڕندانە پاراستوە و بە خوێنی پاکی خۆیان نەیانهێشت کە داگیرکەران بگەنە ئامانجەکانیان، جارێکیتر وەبیر دەهێنینەوە.
لە دوای تێپەڕبوونی ١١ ساڵ لە ئەو شەهادەتە پەژاک و یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان و هێزی پاراستنی ژنی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سەر بنەمای ئەو دەسکەوتانەی، کە لە بواری سیاسی- سەربازی - کومەڵایەتی بە دەستی هێناوە خەبات و تێکۆشانی خۆمان لە قولایی ئەو بەشەی خاکی کوردستان رۆژ بە رۆژ زیاتر لە سەر پەرەپێدان بە فکر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ بۆ زاناکردنەوەی گەلەکەمان لە بەرانبەر زۆڵم و زوری داگیرکەران بە خۆپاراستن و پێشخستنی نرخەکانی کومەڵگا و دروستکردنی گەلێکی ئازاد و دیمۆکراتیک کە چۆن خۆیان وەکو حەماسەی قەندیل سەربەرزانە و بوێرانە بە پێشەنگایەتیی هەڤاڵ سمکۆ بوو بە خاوەن هزر و ئیرادە، کە هیچ هێزێک ناتوانێ تێکی ببات، لە هەموو هەلومەرجەکاندا دەتوانێ بەرخۆدانی بەرەو پێش ببات و سەر دانەنوێنێ. ئەو حەقیقەتە کە هەڤاڵ سمکۆ لێدەگەڕا تاکوو بە گیانی فیدایی بە دەستی هێنا ئەوەیش خۆڵقاندنی گەلێکی خاوەن ئیرادە و بەشەرەفە کە هەموو سیستەمە زاڵمەکان بە چۆک دادەنێ، وەکو چیای هەمیشە سەربەزی قەندیل مۆرکی خۆی لە مێژوو دەدات و سەربەرزانە رادەوەستێت. ئێمەیش تێکۆشانی خۆمان هەتا سەرکەوتنێکی یەکجاری گەلەکەمان زیاتر لە جاران بە رۆح و ئیرادەی کە لە شەهیدانی وەکو هەڤاڵ سمکۆ، رێزان، رێناس، هەورام، رۆژدا، زیلان، کاوەندا، عادل، رێوان، رووکەن، جەنگاوەر، لەشکەر، بروسک و بە سەدان شەهیدی فیدایی رێگای ئازادی و حەقیقەتپارێزی رۆژهەڵاتی کوردستان کە فێری ئێمەیان کردوە هەمیشە لە سەر ئەو رێبازە پیرۆزە بەردەوام بن و بێ وچان تێکۆشان بەڕێوە ببەین.
بە بوونەی ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندەی نەتەوەیی هەڤاڵ سمکۆ، لە گەنجان و ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان داوا دەکەین، کە چۆن هەڤاڵ سمکۆ لە ساڵی ١٩٩٩- ١٣٧٨ لە بەرانبەری گەلەکۆمەی نێونەتەوەیی لە سەر رێبەر ئاپۆ بە بەشداریی خۆی لە نێو رێزەکانی گەریلاوە خاوەنداری لە ئەو شۆڕشەی کە رێبەر ئاپۆ بەرپای کردبوو دەکات و هەتا دوایین هەناسەی خۆی قارەمانانە تێدەکوشێ و لە بەرانبەر هەموو ستەمکاران و داگیرکەرانی چوارپارچەی کوردستان رادەوەستێ ئێوەش وەرن بەشداری ریزەکانی گەریلا بن. با پێکەوە ئەو هەموو پیلانگێڕانەی کە هەتا ئەمڕۆش بە پێشەنگایەتی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیە و ئێران لە ناوچەکە بەڕێوە دەچێت پووچەل کەینەوە و بە هاتنی سەدەمین ساڵی پەیمانی لۆزان کە گەل و وڵاتەکەمانی کردە خۆراکی داگیرکەران و پارچە پارچەی کردین. ئەمڕۆ بە تێکۆشانی بێوچانی رێبەر ئاپۆ و گەریلا کە لە چوارپارچە بەڕێوە دەچێ و رۆژ لە دوای رۆژ لە سەرکەوتن نزیک دەبێتەوە، ئێوەش وەرن خاوەن لە ئەو ئیرادە پۆلاینەی سەرۆک و گەریلا دەرکەون. کاتی ئەوە هاتووە کە گەلی کورد و گەلانی بندەستی ناوچەکە بگەنە ئازادی خۆیان و ئێمەی کوردیش وەکو هەموو گەلانی جیهان خاوەن هزر و ئیرادەی سەربەخۆی خۆمان بین و لە کوردستانێکی ئازاد بە سەرۆکایەتیەکی ئازاد ژیان بکەین تاکو لە کۆیلەیەتی و بندەستی رزگارمان بێت".
ژ.ت