ژنانی سلێمانی گوڵیان لەو شوێنە دانا کە ناگیهان ئاکارسەل لێی تیرۆرکرا
ڕێکخراوەکانی ژنان و هاوڵاتیانی سلێمانی چونە ئەو شوێنەی کە بەرەبەیانی ئەمرۆ ناگیهان ئاکارسەل لێی تیرۆرکرا و ئەو شوێنەیان گۆڵرێژ كرد.
ڕێکخراوەکانی ژنان و هاوڵاتیانی سلێمانی چونە ئەو شوێنەی کە بەرەبەیانی ئەمرۆ ناگیهان ئاکارسەل لێی تیرۆرکرا و ئەو شوێنەیان گۆڵرێژ كرد.
بەربەیانی ئەمڕۆ لە کردەوەیەکی تیرۆریستانەدا سەرنووسەری گۆڤاری ژنۆلۆژی و ئەندامی ناوەندی لێكۆڵینی ژنۆلۆژی"ناگیهان ئاكارسەل"بەشێوەیەكی وەحشیانە و دەڕەندانە لەبەردەم ماڵەكەیدا لەگەڕەكی بەختیاری تیرۆر كرا. لەپاش ئەو کردەوە تیرۆرییە تەرمی ئەو ژنە چالاکوانەی کورد ڕەوانەی نەخۆشخانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا.
ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕێكخراوەکانی ژنان و چالاکوانانی بواری ژنان لە پێش پزیشکی دادی سلێمانی کۆبوونەوە و دروشمەکانی ژن، ژیان، ئازاد-یان وتوە و دوایان لە لایەنی پەیوەندیدار کرد، بە زوترین کات بکوژانی ئەو ژنە چالاكوانە دیاری بکرێت و بە سزای خۆی بگەیەندرێت.
لە چوارچێوەی خاونداریکردن لەو شەهیدە ژنە، دوای نێوەڕۆی ئەمرۆ هاوڵاتیان و ڕێکخراوەکانی بواری ژنان چونە شوێنی ڕووداوی تیرۆکردنی ئەو ژنە چالاکوانە و شوێنەكەیان گوڵڕێژ كرد و نوسراویان لەو شوێنە دانا و پەیمانی بەردەوامیاندا لەسەر ڕێ و ڕێبازی شەهید.
لە شاری سلێمانی لە ماوەی ساڵی ڕابردوو چەندین حاڵەتی لەم شێوەیە ڕوویداوە، چالاکوان و پێشەگانی کورد دەکرێتە ئامانج و شەهید دەکرێن، وێرای ئەوەی هەموو بەڵگەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو هێرشانە کاری دەزگای سیخوری تورکیا- میتە، بەڵام لایەنی بەرپرسیار تا ئیستا هێچ کەسێکی لە بکۆژان دەستگیر نەکردووە و بۆ ڕای گشتی ئاشکرایان نەكردون.
ئەو هێرشەی سەر ژنە چالاکوان ناگیهان ئاکارسەل لە کاتێکدایە ژنانی ئیران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دروشمی ژن، ژن، ئازادی لە دژی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە راپەڕیوون و هاوکات، لە باکوری وڵاتیش لە هەموو مەیدانەکان خەباتێکی بێ وچان لە ژێر ئەو دروشمە بەرێوە دەچێت. شۆرشی ژنانیش لە ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا لەئاستی جیهاندا دەنگی داوەتەوە. بۆیەش هەموو ئەگەرەکان ئەوەمان پێ دەڵێن کە شۆرش و خەباتی ژنان لە چوار پارچەی کوردستان، دەسەڵاتدارانی ترساندوە، بۆیە هێرشی بەم ڕەنگە دەکەنە سەر ژنانی کورد.
ف.ق