هەپەگە: ئەو گەریلایەیی کە کەووتە ناو ئاوەوە شەهیدبوو

هەپەگە ئاماژەی بەوەکرد بەهۆیی ئەو لافاوەی لە ٧ی نیسان لە هەرێمی خواکوڕک دروستبوو، گەریلا بەرژین جاندا کەوتە ناو ئاوی لۆلانەوە و شەهیدبوو.

ڕاگەیاندراوی پەیوەست بە شەهید

ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیە:

"لە ٧ی نیسان بە هۆی دابارینی بارانێکی زۆرەوە لە هەرێمی خواکوڕک لافاو دروست دەبێت و هاوڕێمان بەرژین جاندا کەوتە ناو ئاوی لۆلان و شەهیدبوو.

تێکۆشانی ئازادی بە پێشەنگایەی پارتیمان پەکەکە دەستیپێکرد، بۆ دامەزراندی شۆڕشی جڤاکی لە کوردستاندا پێشەنگایەتیکرد و پەڕەیەکی نوێی لە مێژووی گەلەکەماندا کردەوە. بەم شۆڕشە جڤاکیەوە ژنانی کورد بەشداری ناو ڕیزەکانی تێکۆشان بوون و پێشەنگایەتی تێکۆشانیانکرد. هاوڕێمان بەرژین وەک ژنێکی گەنج بەشداری تێکۆشانی ئازادی بوو کە بە قوربانی گەورە بونیادنراوە، بۆ ئەوەی ڕۆڵی بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێبکات بە فیداکارییەوە خەباتی دەکرد. لە هەموو ئەو گۆڕەپانانەی لێیبوو، بە ناسنامەی ژنی ئازادەوە پێوانەکانی پارتی (پەکەکە) جێبەجێدەکرد و ناوی خۆی بە پیتی زێڕێن لە تێکۆشانی ئازادیدا نوسیەوە.

وەک هاوڕێی تێکۆشانی، سەرساغی خۆمان بۆ تەواوی گەلی کوردستانی وڵاتپارێز، بە تایبەتی بنەماڵەی بەڕێزی هاوڕێمان بەرژین دەخوازین، بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە ئاڵای تێکۆشانی شەهیدانمان بەرزڕاگرین.

زانیارییەکان لەسەر ناسنامەی هاوڕێی شەهیدمان بەرژین جاندا بەم شێوەیە:

ناسناو: بەرژین جاندا

ناوی پاشناو: زەلال یلماز

شوێنی لە دایکبوون: ئەرزروم

ناوی دایک-باوک: گولتەن-بەهادین

کات و شوێنی شەهادەت: ٧ی نیسانی٢٠٢٤/خواکوڕک."