ژیانی گەریلا ژیانەوەیە بۆ مرۆڤایەتی
ژیانی نوێی گەریلایی ژیانەوەیە بۆ مرۆڤایەتی. ژیانێکی پڕاوپڕ لە واتایە. بونیادنانی ژیانێکی ئازاد، مرۆڤانە و مێژووییە.
ژیانی نوێی گەریلایی ژیانەوەیە بۆ مرۆڤایەتی. ژیانێکی پڕاوپڕ لە واتایە. بونیادنانی ژیانێکی ئازاد، مرۆڤانە و مێژووییە.
شەڕێکی دژوار بەسەر کۆمەڵگای کوردیدا سەپێنراوە. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان شەڕی حەقیقەت و ئازادی ئەنجام دەدەن. گەریلا یەک ئامانجی هەیە، ئەویش ئەوەیە کە ڕێبەری خۆی ئازاد بکات و لە وڵاتێکی ئازاددا بژی. لەم پێناوەدا هەر فیداکارییەک پێویست بێت ئەنجامی دەدەن.
مرۆڤ دەبێت ڕاستی و جەوهەری ژیان لە گەریلاکانی ئازادی کوردستانەوە فێر بێت.ئەوان گەریلای ئازادی و یەکسانی و مۆدێرنیتەی دیموکراتین. ئەوان لە ئاستێک لە فیداکاریدان کە لە جیهاندا وێنەی نییە. بۆ ئازادی گەلی خۆیان دەڵێن" بریا لە ژیان بە نرخترم هەبووایە ئەویشم دەبەخشی" یان "لەسەر کێلی گۆڕەکەم بنووسن قەرزاری گەلەکەی بوو" یان دەڵێن"هێندە ژیانمان خۆش دەوێت کە ئامادەین گیانی خۆمان لە پێناویدا ببەخشین" بە هەزاران کەس لە تەمەنێکی گەنجیدا وتیان، بە قسە و پراکتیک شوناسێکی نوێی کوردی بونیاد دەنێین.
تا کۆتایی شوێن ژیانی ئازاد دەکەوین
بەڵێ ئەو ژیانەی کە ئەوان دوای کەوتوون، دوورە لەو ژیانەی کە عەقڵیەتی دەسەڵاتداری پێنج هەزار ساڵە بونیادی ناوە و تێپەڕاندنی ئەو ژیانەیە. گەریلا ژیانێکی نوێ بۆ مرۆڤایەتی بونیاد دەنێت. ژیانێک کە تەواو واتا دارە. هەر بۆیە لە دوودڵی و ڕاڕاییدا نەژیان. ئەوان حسابی ڕۆژێک یان ساڵێکدا ناکەن. ئەوان دەیانەوێت ژیانێکی ئازاد، مرۆڤانە و مێژوویی بۆ مرۆڤایەتی بوونیاد بنێن. لەم مێژووەدا پلانگێڕیی، خیانەت، یان فەرق و جیاوازی بیری لێناکرێتەوە. بۆ گەشتن بەمە هەوڵدان، فیداکاری و بوێرییەکی مەزنی پێویستە. بە بێ ئەوەی بیر لە بەرژەوەندی خۆیان بکەنەوە، لە سەختی زستان و لە ناو بەفردا، لە هەر چوار وەرزی ساڵدا ژیانێکی سەخت دەگوزەرێنن کە مرۆڤ ناتوانێت تەنانەت بیریشی لێ بکاتەوە. ڕێگا، ئاو، چیا و دەشت دەبڕن.
هەموو ڕۆژێکی گەریلا واتادارە
وەک ڕۆحێک لە قووڵایی سروشتدا خۆیان دەخەنە ناو با و دەبنە هەناسە و هەست و هزر بۆ مرۆڤایەتی. ڕووبەڕووی هەموو شەڕێک دەبنەوە و تەنها بیر لە ئازادی دەکەنەوە. خاوەن ئیرادەیەکی پۆڵایینن. ئەمەش بە چەندین شێوە و لە چەندین ئاستدا بە ڕوونی دەرکەوتووە. دەبێت ئەمە لە بیر نەکرێت کە گەلی کورد لە سایەی ڕێبەر ئاپۆ و قارەمانیی شەهیداندا گەشتووە بەم ڕۆژە. هەڵبەت ئەمە لە خۆیەوە بەدی نەهاتووە. بە قووربانییەکی گەورە بەدەست هاتووە. بە هەوڵدانێک کە باوەڕ ناکرێت و بە کار و هەوڵێک کە وێنا ناکرێت، بە ڕەنجێکی مەزن و قووربانیدان و خوێن بەخشین بەدەستهاتووە. بەرد و دار و سەنگەر نییە خوێنی لە پاڵدا نەڕژا بێت. لە هەر چوار لای خاکدا بەرخۆدان کراوە. بە چەک، بە نارنجۆک، وتن، هزر و پێنووس، گۆرانی، سەرما، بە تەور و پاچ و برسێتی، بە برینداری، هەموو ئەمانە بەدەست هاتوون و بوون بە ماڵی گەل و مێژوو.
هەزاران بێریتان، زیلان، کەمال، خەیری، مەزڵوم دەرکەوتن
پیرۆزی، بڵندی، جوانی، بیر و باوەڕ، جۆش، خرۆش، خۆشی لێردایە. ژیان لێردایە، شەپۆلەکان لە هەرچوار لای وڵات لە جووڵەدان. پێم بڵێن چی دووژمنێک بەرامبەر ڕۆحێکی لەم چەشنە سەردەکەوێت. چی خۆفرۆشێک دەیەوێت ئەم ئیرادەیە بشکێنێت.مەگەر هەرگیز تەماشای ئەم مێژووە ناکەن. بە هەزاران بێریتان، زیلان، کەمال، خەیری، مەزڵوم، دەرکەوتن و دەردەکەون. سەرکەوتنیان لە چاوەکانیاندا دەردەکەوێت. لە بەر ئەمە گەلی کورد گەلێکی بە بەختە کە خاوەنی ڕۆڵەی وەک ئەوانەیە.
کات کاتی سەرکەوتنە
بەو قسانە ئێمە ویستمان ئاماژە بەو فیداکارییە بکەین کە گەریلاکانی ئازادی ئەنجامیان داوە. وەک وتمان، ئەو ژیانە ناتوانرێت بە چەند وتەیەکی کورت ئاماژە پێ بکرێت. بە کتێبێکیش مافی خۆی پێنادرێت. شتی گرنگ ئەمەیە کە مرۆڤ وەک مرۆڤ دەرک بەمە بکات. بۆ ئەوەی پرۆسەی سەرکەوتن خێراتر ببێت پێویستە هەموو کوردێکی خاوەن ویژدان ئەم ڕاستییە ببینێت و خۆیان لە ئاستیدا بە بەرپرسیار بزانن. کاتی تەماشاکردن تێپەڕیوە و چیتر کاتی سەرکەوتنە. بۆ سەرکەوتنیش دەبێت مرۆڤ هەرچی پێدەکرێت ئەنجامی بدات.