ریپۆرتەری تایبەت بە تورکیا لە ئەنجومەنی پەرلەمانتارانی کۆنسەی ئەوروپا ستیفان شێناچ لە نێوان ١١-١٤ حوزەیراندا سەردانی زیندانەکانی تورکیای کردبوو. شێناچ لە راپۆرتەکەیدا لەبارەی سەردانەکەی ئاماژەی بەوەکرد، لە زیندانەکاندا ژمارەیەکی زۆر پێشێلکاری بوونیان هەیە. لە راپۆرتەکەدا گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ لە زیندانی داخراوی ئاسایشی توندی جۆری ئێفی ئیمراڵی باسی لێکراوە.
شێناچ لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی مێزۆپۆتامیا باسی لەوەکرد، بە مەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەر ئاپۆ داواکاری بەرز دەکاتەوە. شێناچ ئاماژەی بە گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ کرد و وتی، "گۆشەگیری لە زیندان لە دژی مافەکانی مرۆڤە و لە ئاستی ئەشکەنجەدایە. بۆ دیدار لەگەڵ ئۆجالان منیش داواکاری بەرزدەکەمەوە". شێناچ مانگی کانونی دووەم سەرلەنوێ سەردانی تورکیا دەکاتەوە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا شێناچ هێمای بۆ دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکاندا کرد و وتی، "سەرۆک شارەوانییەکان هەڵبژێردراون. حکومەت ناچارە کە مل بۆ دیموکراسی بدات".
شێناچ بەبیری هێنایەوە کە تورکیا بە گوێرەی بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا ناجوڵێتەوە و ئەوەی خستەڕوو کە بۆ بەجێەگەیاندنی ئەو بڕیارانە هەوڵەکانیان بەردەوامە. شێناچ دەستنیشانی کرد کە دەستەی وەزیرانیش پێداگرە لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکان.