هولاکو: مافی هیوا بە تەنها مافێکی کەسی نییە

عومەر فاروق هولاکو یاساناس و یەک لە پەرلەمانتارانی دەم پارتی وتی، نەک تەنها وەک مافێکی کەسی لە هەمانکاتدا بۆ بونیادنانی دادپەروەری و ئاشتی کۆمەڵاتی 'مافی هیوا' پێویستییە.

عومەر فاروق هولاکو پەڕلەمانتاری بازنەی چەولیکی دەم پارتی باس لەوەکرد بە بەرنەدانی زیندانیانی نەخۆشی قورس هێرش لەبەرانبەر مافی ژیان ئەنجام دەدرێت، وتی سیستەمی جێبەجێکردنی سزادان پێویستی بە گۆڕانکاری هەیە.

عومەر فاروق هولاکو پەڕلەمانتاری چەولیکی دەم پارتی بۆ ئاژانسمان قسەی کرد و دەستنیشانیکرد سزای هەتاهەتایی لە تورکیادا بەدەر لە سزایەکی یاسایی، کراوە بە ئامرازی فشار و سەرکوتکردنی هیوای ئازادی زیندان کراوان. هولاکو ئاماژەی بەوەشدا پێشێلکردنی 'مافی هیوا' وەک مردنی تەواوەتی لەسەر زیندانیان پیشان دەدرێت، سزایەکە لە دژی ماف و شکۆی مرۆڤایەتی و وتی: "بە تایبەت گۆشەگیری ڕەهای سەر بەڕێز ئۆجالان هەڵوێستی سیستەمی سزا لە تورکیادا لە بەرانبەر زیندانیانی سیاسی پیشان دەدات. نەک تەنها وەک مافێکی کەسی لە هەمانکاتدا بۆ چەسپاندنی دادپەروەری و ئاشتی کۆمەڵاتی 'مافی هیوا' پێویستییە. جێبەجێکردنی ئەم مافە سەرڕاستکردنەوەیەکی گونجاوە بە گوێرەی پێوانە گەردونییەکانی یاسا و مافەکانی مرۆڤ."

لە بەردەوامیدا هولاکو سەرنجی خستەسەر پێشێلکردنی مافی هیوا لە زیندانەکانی تورکیادا و دەستنیشانیکرد بەرنەدانی ئەو زیندانیانەی کە نەخۆشی قورسییان هەیە، پێشێلکردنێکی جدی مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ و بە مانای سەپاندنی مردنی جەستەیی و دەرونی دێت. ڕوونیشیکردەوە بەرنەدانی سزادراوانی نەخۆش دەرێخات کە سیستەمی جێبەجێکردنی سزا پێویستی بە گۆڕانکاری خێرا هەیە لەسەر بنەمای مافەکانی مرۆڤ.

لە کۆتاییدا هولاکو جەختیکردەوە لەوەی بۆ پاراستنی  مافە بنەڕەتییەکانی زیدانیان بە پەلە ئەم چەند هەنگاوە بنێرێت:

*دامەزراندی کۆمسیۆنی تەندروستی سەربەخۆ بۆ مسۆگەرکردنی  تەندروستی گیراوان و زیندانییە نەخۆشەکان ڕاستەوخۆ بەربدرێن.

*بارودۆخی زیندانییەکان باش بکرێن، بە تایبەت کۆتایی بە گۆشەگیری بهێندرێت.

*لە سیستەمی جێبەجێکردنی سزادان پێوانە نێونەتەوەییەکانی مافەکانی مرۆڤ جێبەجێبکرێن.

*کۆنترۆڵکردنی  بارودۆخی زیندانیان لە لایەن کۆمسیۆنە سەربەخۆکانەوە.