فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک گوندەکانی بناری قەندیلیان بۆردومان کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک، سێ جار ناوەندی گوندی (ڕەژووکەریان) لەبناری قەندیل بۆردوومان کرد.

بۆردوومانە کاتژمێر ٦:٠٠ی ئەم ئێوارەیە ئەنجامدراوە، فڕۆکە جەنگییەکان دوای سوڕانەوەیان بەسەر ئاسمانی قەندیل-دا سێ جار بۆردوومانی ناو گوندەکەیان کردووە.

بەهۆی ئەوەی بەشێکی زۆر لە دانیشتوانی گوندەکە، لەم وەرزەدا ماڵەکانیان چۆڵ دەکەن، هەتا ئێستا زیانەکانی بۆردوومانەکە ئاشکرا نەبووە.

ف.ق