هەپەگە: سوپای تورکی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرشە کیمیاییەکانی

هەپەگە: سوپای تورکی داگیرکەر گۆڕەپانەکانی بەرخودانی ٥ جار بە بۆمبی قەدەغە و ٨ جاریش بە چەکی کیمیایی بۆردومان کردووە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، "سوپای تورکی داگیرکەر گۆڕەپانەکانی بەرخودانی ٥ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و ٨ جاریش بە چەکی کیمیایی بۆردومان کردووە. بە فڕۆکەی شەڕ ٩ جار، بە هەلیکۆپتەر ٤٤ جار، بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورسیش دەیان جار بۆردومانی ئەنجامداوە.".

هەپەگە زانیاری بەرفراوانی لەسەر چالاکی و هێرشەکانی داگیرکەران بڵاوکردەوە:

"لەچوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید ساڤاش مەرەشی جەنگی خابوردا؛

لە ٢٢ی تشرینی دووەمدا کاتژمێر ٠٧:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.

لە ٢٢ی تشرینی دووەمدا کاتژمێر ١٠:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک و چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا کە روویان کردبووە سەنگەرەکانی شەڕی شەهید چەکدار. دوای لێدانەکە، داگیرکەران ناچاربوون تا ئاستێک بکشێنەوە.

لە ٢٢ی تشرینی دووەمدا کاتژمێر ١٣:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی تیمە گەڕۆکەکانمان  بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک لە داگیرکەرانیاندا.

٢٢ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٣:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی لە دژی داگیرکەران کە روویان کردبووە سەنگەرەکانی شەڕی شەهید چەکدار تیمە گەرۆکەکانمان بە چەکی قورس چالاکییان کرد. دوای چالاکی هێزەکانمان داگیرکەران تائاستێک کشانەوە.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی؛

٢٢ی تشرینی دووەم کاتژمێر لە نێوان ١٥:٠٠ و ١٦:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا، سەنگەرەکانی شەڕی شەهید فەلات ٥ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

٢٢ی تشرینی دووەم کاتژمێر لە نێوان ٠٧:٠٠ بۆ ١٧:٠٠ لە گۆڕەپانەی بەرخودانی سیدا، سەنگەرەکانی شەڕی شەهید فەلات ٨ جار بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

٢٢ی تشرینی دووەم گۆڕەپانی بەرخودانی بهار، گۆڕەپانەکانی گۆلکا و سەری مەتینا لە مەتینا و گۆڕەپانی سنینی خواکورک ٩ جار بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

٢٢ی تشرینی دووەم گۆڕەپانەکانی بەرخودانی کوڕەژارۆ، شەهید فەداکار، شاخی ئامێدی و شاخی جودی ٤٤ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.

٢٢ی تشرینی دووەم گۆڕەپانەکانی بەرخودانی سیدا، شەمچۆ، ساجا، شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی و شاخی ئامێدی بەدەیان جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران.

٢٢ی تشرینی دووەم داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ بە حەفارە هەوڵیاندا سەنگەرەکانی شەڕ لە شەهید سەرخۆبوون بڕوخێنن".

هـ . ب